هێشتا ئه‌و ژنه‌ی ناو سۆشیال میدیا نه‌گیراوه كه سووكایه‌تیی به هه‌ولێر و بازگه‌كان ده‌كات، ئه‌مڕۆیش گرته ڤیدیۆیه‌كی تری بڵاو كرده‌وه كه باسی هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا حه‌مكۆ ده‌كات.
رۆژی سێشه‌م 11ـی ئایار، ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیال میدیای كوردستان بڵاو بووه‌وه كه ژنێك له بازگه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆی ئاماده كردووه بۆ ده‌مه‌قاڵه و كامێرایه‌كیشی جێگیر كردووه بۆ تۆماركردنی هه‌راوهۆسه‌كه‌ی، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه و خه‌ڵك ده‌ڵێن، بازگه‌كان بۆ سه‌لامه‌تیی ئێمه‌ن و نابێت كه‌س سووكایه‌تییان پێ بكات، دواتر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆیش هه‌مان كه‌س له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌رباری جنێودان به هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌و شاره، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه "پشتی به‌هێزه و ناگیرێ".
رۆژی یه‌كشه‌م 14ی ئایار، هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا حه‌مكۆ، له ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر شایه‌ن عه‌لی / ئه‌و ژنه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه/ تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئایار، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، راسته ده‌گوترێ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار كراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌گیراوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتان، هه‌ر كه‌س رێیه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا بازاڕ بۆ خۆی گه‌رم بكات، پێ ده‌چێت ئه‌و ژنه‌یش رێیه‌كه‌ی خۆی به سووكایه‌تیی به‌رانبه‌ر یاسا، به "سه‌رنجڕاكێش" بزانێ.
هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له زۆربه‌ی وڵاته‌كان دۆخی ته‌ناهیی ناجێگیره، به‌ڵام به هیمه‌تی پیاوانی یاسا و هێزه ته‌ناهییه‌كان، دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه له ئارامییه‌كی مسۆگه‌ردا ده‌ژین، بۆیه خه‌ڵك زۆر نیگه‌رانن به‌رانبه‌ر ره‌فتاری ئه‌و خاتوونه.