به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌یه‌كی ئازادی كۆیه، پیاوێك ده‌سڕیژی گوله له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و له ئه‌نجامدا ژنه‌كه‌ی و دوو كچی ده‌كوژێت، به‌هۆی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی دراوسێكه‌شیان ئه‌ویش ده‌كوژێت و كوڕێكی بكوژه‌كه‌یش بریندار ده‌بێت.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو: كه‌سێك به‌ناوی " ر.ق" كه پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین بووه، گوایه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌یكاته ده‌مه‌قاڵی، له ئه‌نجامدا به چه‌ك ته‌قه ده‌كات و ژنه‌كه‌ی به‌ناوی فاتیمه عه‌بدوڵا /63 ساڵ/ و دوو له كچه‌كانی به‌ناوه‌كانی چرا رزگار /31 ساڵ/ و چرۆ رزگار / 18/ ساڵ، ده‌كوژێت و كوڕێكیشی به‌ناوی شاكێو رزگار /15/ ساڵ بریندار ده‌كات. له‌كاته‌دا كه‌سێك به‌ناوی "مام سیامه‌ند 55 ساڵ" كه دراوسێیانه به‌ده‌میانه‌وه ده‌چێ و فیشه‌ك به‌ری ده‌كه‌وێت و ئه‌ویش ده‌كوژرێ.
له دوای رووداوه‌كه، هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌چنه شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام ناتوانن له هه‌مانكاتدا ئه‌و بكوژه بگرن، چونكه ده‌بێته شه‌ڕ و له ئه‌نجامدا به‌هۆی نه‌مانی فیشه‌ك له چه‌كه‌كه‌یدا له‌ناو ماڵه‌وه ده‌گیرێ.
یه‌كێك له دراوسێیه‌كانی ئه‌و ماڵه، به‌ناوی شێركۆ عه‌زیز له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه بۆ "وشه" تووشی سه‌رسووڕمان ببوو، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتی" ماڵێكی زۆر بێ كێشه و بێ ده‌نگ بوون، رووداوه‌كه هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، رزگار / بكوژه‌كه/ كه‌سێكی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك نه‌بوو، به‌ڵام بێده‌نگ هاتوچۆی خۆی ده‌كرد و خانه‌نشین كرابوو.
كارزان وه‌لی یه‌كێكی نزیكه له ماڵباتی قوربانییه‌كان و بۆ "وشه" گوتی، بڕیار دراوه پرسه بۆ دوو كچه‌كه و دایكی دانه‌نرێ، چونكه ئه‌وانه به‌بێ كوناه كوژراون.
له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی سێ كوژراوه‌كه‌دا، ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی كه قسه‌ی كرد دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه چه‌ند رۆژێكه دۆخی كۆیه به ته‌واوی تێكچووه كه ئه‌وه له دوێنێوه شه‌ش كه‌س به‌هۆی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌وه بنێژن. داوای كرد هێزه ته‌نیاهییه‌كان رۆڵی رژد بگێڕن له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رووداوانه‌دا.