بەرپرسێكی یەكێتی: ئەگەر لە شاسوار وردبیتەوە دەزانی كەسێكی چۆنە و لە چ ئاستێكە

:: PM:11:34:19/05/2023 ‌
بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، شاسوار پارەی خاوەن پشکەکانی خواردووە و کەسێکە ئەوەندە دڵسۆزە نییەو ئەگەر لێی وردبیتەوە دەزانیت کەسێکی چۆنەو لە چ ئاستێکدایە.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی ئایاری 2023، رەشاد گەڵاڵی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە مەخموور بە وشەی راگەیاند، شاسوار هەرگیز ناتوانێت ببێتە حزبی دووەم لە هەرێمی کوردستان و شوێنی یەکێتی بگرێتەوە، یەکێتی خاوەن جەماوەرو پێگەی خۆیەتی و شاسوار ئەوە نییە ببێتە هێزی دووەم و لە کاتی هەڵبژاردن وەڵام وەردەگرێت.

باسی لەوەیشکرد، شاسوار هەردەم خەریکی زیادەڕۆیی کردنە، ئەو جۆرە کەسانەی کە بەردەوام قسە دەکەن و زیادەڕۆیی دەکەن وەک شاسوار ئەگەر بەدواداچوونی وردی بۆ بکرێت دەردەکەوێت لە هەموو کەس خراپترن و ناتوانن دڵسۆزبن.

 هەروەها گوتی، شاسوار بووەتە عەیبە، هەمووان دەزانن پارەی خاوەن پشکەکان قەرزدارە، ئەو خاوەن پشکانە کێشەیان هەیەو کێشەکەیان چارەسەر ناکرێت هەرچەندە سکاڵایان تۆمارکردووە، ئەویش کەمی نەکردووە بە خەڵک، ناکرێت شاسوار پووشکە لە چاوی خەڵک ببینێت و كاریتە لە چاوی خۆی نەبینێت.

جێگەی گوتنە نەوەی نوێ جووڵانەوەیەکی خێزانیی سەربە شاسوار عەبدولواحید و سروەی خوشکیەتی و بەپارەی خەڵك و ئەو قەرزە زۆرەی لایەتی كارە حزبییەكانی بەڕێوە دەبات و سەرانی سەر بە بزووتنەوەكە بەردەوام بە لێدوانی چەواشەكارانە و موزایەدە لەناو خەڵكی كوردستان دەناسرێنەوە. 



وشە/ تایبەت


وشە - تایبه‌ت