میوه به یه‌كێك له خۆراكه ته‌ندروسته‌كان داده‌نرێت بۆ كه‌سانی ئاسایی و تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره، به‌ڵام هه‌ندێك میوه هه‌ن كه بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه، ئه‌میش ئه‌گه‌ری زیادبوونی شه‌كر له خوێندا زیاتر ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
The Consulto" پێداچوونه‌وه‌ی به هه‌واڵی WebMD كردووه، تێیدا باس له كۆمه‌ڵێك میوه ده‌كات بۆ تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره كه خواردنیان قه‌ده‌غه‌یه.
میوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه بریتین له‌مانه:
شووتی
شووتی به یه‌كێك له میوه به‌تامه‌كان داده‌نرێت كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵه‌كانی تێدایه، به‌ڵام شه‌كریشی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر تێدایه، ئه‌میش دوای خواردنی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی گلایسیمیكی به‌رزه له نێوان 70 بۆ 100 له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌ی گلایسیمیكیان به‌رزه، به‌خێرایی هه‌رس ده‌كرێن و كاریگه‌ریی زیاتریان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌كری خوێن هه‌یه.
سێ‌و
سێ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆهیدرات، یه‌ك سێوی قه‌باره مامناوه‌ند 15 بۆ 20 گرام كاربۆهیدراتی تێدایه، ئه‌میش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی شه‌كر له خوێندا.
مانگۆ
مانگۆ میوه‌یه‌كه تایبه‌ته به ناوچه گه‌رمه‌كان كه ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆهیدرات، به‌و پێیه‌ی 24.8 گرام كاربۆهیدراتی تێدایه، ئه‌میش زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، هه‌روه‌ها مانگۆ 46 گرام شه‌كری تێدایه كه بڕێكی زۆر به‌رزه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا هه‌یه.
ترێ
یه‌ك كووپ ئاوی ترێ 23 گرام شه‌كری تێدایه، ئه‌میش بڕێكی زۆره كه كۆنترۆڵكردنی شه‌كری خوێن قورس ده‌كات، بۆیه پێویسته بزانیت ئه‌و ترێیه‌ی ده‌یخۆیت بڕه‌كه‌ی زۆره یان كه‌م.
هه‌رمێ
یه‌ك هه‌رمێی مامناوه‌ند 17 گرام شه‌كری تێدایه، بۆیه بۆ تووشبووانی شه‌كره گونجاو نییه، به‌و پێیه‌ی خواردنی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن.
هه‌نجیر
هه‌نجیر ڕێژه‌یه‌كی به‌رز شه‌كری تێدایه، ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر بخورێت ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه.