فیلمی سینه‌مایی "تایتانیك" كه فیلمێكی واقیعی و هاوكات سۆزدارییه و 25 ساڵ به‌رله ئێسته به‌رهه‌م هێنراوه و له هۆڵی سینه‌مای وڵاتانی دنیا پێشان درا. ئێسته‌یش به سیستمێكی نوێی (3D 4K) ، دووباره له مانگی شوباتی رابردووه‌وه تا ئێسته پێشان درایه‌وه و ده‌یان ملیۆن دۆلاری كۆ كرده‌وه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی پێشاندانه نوێیه‌كه‌ی فیلمی "تایتانیك"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له مانگی شوباتی رابردووه‌وه تا ئێسته فیلمه‌كه به سیستمی (3D 4K) له سینماكان پێشان ده‌درێت، ئه‌وه‌ی كه فیلمه‌كه سوودی لێ بینیوه، زیاتر له 70 ملیۆن دۆلاره كه له ناوه‌ندی سینه‌مایی دنیادا، به گه‌وره‌ترین قازانجی فیلمێك كه به‌رله 25 ساڵ به‌رهه‌م هێنابێت، هه‌ژمار ده‌كرێت.
كاتێك فیلمی "تایتانیك" له ساڵی 1997 به‌رهه‌م هێنرا و له سینه‌ماكانی دنیادا بڵاو كرایه‌وه، دوو ملیار و 257 ملیۆن ده‌ستكه‌وتی بوو، جیا له وه‌رگرتنی چه‌ندان خه‌ڵاتی ئۆسكار، هاوكات له‌ڕووی قازانجیشهوه به گه‌وره‌ترین فیلمی سینه‌مایی و پڕداهاتترین فیلم هه‌ژمار كراوه.
توانراوه 704 كه‌سیان رزگاار بكرێن، ته‌واوی ئه‌وانی تریش خنكاون.
سیناریۆ و چیرۆكی فیلمی "تایتانیك"، باس له نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری ئینگلیزی به‌ناوی "تایتانیك" ده‌كات كه له یه‌كه‌مین گه‌شتیدا له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی، له چیایه‌كی به‌سته‌ڵه‌ك ده‌دات و نغرۆ ده‌بێت، له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا دوو هه‌زار و 223 گه‌شتیار هه‌بوو كه ته‌نیا توانراوه 704 كه‌سیان رزگاار بكرێن، ته‌واوی ئه‌وانی تریش خنكاون.
له مانگی نیسانی ساڵی 1912، كه‌شتیی تایتانیك یه‌كه‌مین گه‌شتی له له‌نده‌نه‌وه بۆ نیویۆرك له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی ده‌ست پێ كرد، دوای چوار رۆژ له گه‌شته‌كه‌ی، له نیوه‌شه‌وێكدا خۆی له چیایه‌كی به‌سته‌ڵه‌ك دا و نقوم بوو، كاتی نغرۆبوونیشی ماوه‌ی دوو سه‌عات و 40 خوله‌كی پێ چوو، بۆیه زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه خنكان و ژماره‌یه‌كی كه‌میان رزگار كران.
فیلمی "تایتانیك" كه له ساڵی 1997 به‌رهه‌م هێنراوه، له نووسین و به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی جێمس كامیرۆنه. هونه‌رمه‌ندان دی كابریۆ و كیت وێنلست رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌گێڕن.