به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئه‌مڕۆ هۆشداریی دا له‌وه‌ی په‌تایه‌كی تر به‌ڕێوه‌یه و ده‌بێ له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تیدرۆس ئه‌دهانۆم گێبهریسۆس ئه‌مڕۆ هۆشداریی له په‌تایه‌كی تر بۆ وڵاتانی دنیا دا، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ جۆری په‌تاكه بكات.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بكرێت، نابێ و ناتوانین ئه‌وه دوا بخه‌ین، ره‌نگه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه به‌منزیكانه بێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌گه‌ر رێنوێنی و ئاماده‌كارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ین، كێ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌و كاره نه‌كه‌ین، كه‌ی بیكه‌ین؟ بۆیه دۆخه‌كه به رژدی وه‌ربگرن.
كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی گشتی كه 10 رۆژ ده‌خایه‌نێ و له جنێڤ ده‌كرێت، رێكه‌وته له ساڵوه‌گه‌ڕی 75ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وانه زۆر ئاڵنگاری باس ده‌كرێن كه پێوه‌ندییان به ته‌ندروستیی دنیاوه هه‌یه، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پرسی په‌تاكان دێته به‌رباس.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له 194 وڵاتی ئه‌ندام تێیدا پێكدێت.