سوود و زیانەكانی خواردنی ماش

:: PM:05:38:22/05/2023 ‌

ماش ئەو دانەوێڵەی بە هاوشێوەی نیسك دەخورێت و سوودی زۆری هەیە، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ریشاڵ و پرۆتین و ئاسن و مەگنسۆم پۆتاسیۆم و ترشە ئەمینییەكان، بۆیە سوودی بۆ ئێسك و دابەزینی كێش هەیە، هەر 200 گرام ماش، برشی 212 كالۆری تیادایە، جیا لە چەوری و پرۆتین و كاربۆهیدرات و فۆلیك ئەسید و مەنگەنیز و مەگنسیۆم و فسفۆر و ئاسن و مس و پۆتاسیۆم و زنك و ڤیتامین بی1. 

لە سوودەكانی ماش، ریشاڵەكانی بۆ بەكتریای ریخۆڵەكان و سووككردنی توندیی بەركەوتنی تیشكی خۆر باشە، جووڵەی گەدە خێرا دەكات و ئاستی شەكرە لە خوێن كەم دەكاتەوە و كاریگەریی ئەنسۆلین زیاتر دەكات، چارەسەرییە بۆ كاریگەریی هەوكردنی و هەستیاری، بۆ بەهێزكردنی بنیاتی ئێسك و ماسولكە باشە، دژە ئۆكسێنەری تیادایە و مرۆڤ لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەپارێزێت، لەوانە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و شێرپەنجە، جیا لە كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن و مرۆڤ لە تووشبوون بە بەرزیی پەستانی خوێن دەپارێزێت.

بۆ خۆلاوازكردن باشە و هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشێت، ترشی فۆلیكی تیادیاە و كۆرپەلە لەناو سكی دایكی لە نەخۆشی زگماكی دەپارێزێت، ئازاری پێش سووڕی مانگانە سووك دەكات، ماسولكەیان بەهێز دەكات و هەستی ماندووبوونیان كەم دەكاتەوە، دەبێتە مایەی هاوسەنگكردنی هۆرمۆنەكان.

لە زیانەكانی ماش، ئەگەر دەنكۆڵەی ماش باش خاوێن نەكرێتەوە یان بە شێوەیەكی پاك نەچێنرێت، چەند جۆرە بەكتریایەكی زیانبەخش لە ریخۆڵەكان دەردەكەون، وەك سالمۆنێلا و شریشی كۆلای، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی تووشبوون بە هیڵنج و تا و سكچوون، هەندێك كەش تووشی هەستیاری دەبن وەك خوران و هەناسەتەنگی.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل