باندێكی ساخته‌كردنی نووسراوی شاره‌وانی بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گیران، یه‌كێك له ئه‌ندامانی بانده‌كه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری هه‌ولێره و ئێسته گیراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به "وشه"ی راگه‌یاند، باندێكی ساخته‌كاری له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گیراون كه یه‌كێك له‌وانه هونه‌رمه‌ندێكی شاری هه‌ولێره.
سه‌رچاوه‌كه زانیاریی زۆری له‌سه‌ر جۆری كه‌یسه‌كه نه‌بوو، به‌ڵام گوتی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ناو بانده‌كه‌دایه، پله‌ی وه‌زیفی له سلكی سه‌ربازی هه‌یه و له پۆلیسی دارستان ده‌وام ده‌كات به‌ناوی "ك. ح" و برای یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بییه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتی، كاری ئه‌و بانده ئه‌وه بووه كه نووسراوی شاره‌وانییان ساخته كردووه كه تایبه‌ت بووه به وه‌رگرتنی زه‌وی، واتا نووسراوی شاره‌وانیی هه‌ولێریان ساخته كردووه. دووپاتی له‌وه كردووه كه ئێسته ئه‌و كه‌سه له ئاسایشی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.