مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ری ناسراو موحسین دزه‌یی كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مه‌حموود كانه‌بی ئاغا دزه‌یی ئامۆزای.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی پێگه‌یاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به كه‌سوكار و ماڵباته‌كه‌یان ببه‌خشێت.
له به‌رانبه‌ردا، موحسین دزه‌یی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ پێوه‌ندیی و هاوخه‌می سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.