لێدانی دیلكۆ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه له بزوێنه‌ر روو ده‌دات، هۆكاری سه‌ره‌كیی خراپی به‌نزینه، شاره‌زایه‌ك هۆكار و شێوازی چاره‌سه‌ری لێدانی دیلكۆ له بزوێنه‌ری GDI ده‌خاته ڕوو.
ئارام حاجی شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، له ئه‌نجامی دروستبوونی حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه له‌ناو سلنده‌ردا، كه لای خۆمان پێی ده‌ڵێن ''لێدانی دیلكۆ''، له ئه‌نجامی ناڕێكی سووتانی ئه‌و بڕه به‌نزین و هه‌وایه‌ی كه له ناو سلنده‌ر یان له ژووری سووتاندا ڕوو ده‌دات، به‌هۆی به‌رزیی په‌ستانی به‌نزین و هه‌وا كه پێش ناردنی سپاڕك، ئاگری پلاك ده‌سووتێت و ته‌قینه‌وه‌كه له ژووری سووتان یان سلنده‌ر ڕوو ده‌دات. ''ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی''.
''ئه‌گه‌ر تایبه‌تی بكه‌ینه‌وه له بزوێنه‌ری GDIی‌دا به نموونه ئۆتۆمبێلی هیۆندای، ئه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كیی لێدانی ئه‌و دیلكۆیه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاربۆنی سه‌ر وه‌لف و پستۆنه‌كانی، هه‌ر ئه‌م پیسبوونه‌یش ئه‌و ده‌نگ و لێدانه‌وه‌یه دروست ده‌كات''. وه‌ستا ئارام وای گوت.
شێوازی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌یه:
شێوازی چاره‌سه‌ری ئاسانه ته‌نیا پێویستیت به سپڕای تایبه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی وه‌لف و پستۆنه‌كانه له جۆری ''K1 و K2''.
لێدانی دیلكۆ حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ره و شێوازێكیشه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێر كه چاره‌سه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، به‌شێوه‌یه‌ك به‌نزینی باش به‌كار بێنێت له‌گه‌ڵ وه‌لف و پستۆنه‌كانی بزوێنه‌ره‌كه‌یشی پاك بكاته‌وه، به‌مشێوه‌یه له خه‌رجی زیاده رزگارت ده‌بێت.