دادگای فیدراڵی بڕیاری دواخست

:: PM:01:13:24/05/2023 ‌
دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كە سكاڵا تۆمار كرابوو، بۆ 30ی ئایار دواخست، بەمەیش جارێكی تر ئەو كەسانەی دژی كوردستانن،، دڵیان خۆش نەبوو.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ 30ی ئایار دواخرا و لەو رۆژەدا بڕیاری كۆتایی دەدرێت.

یوسف محەمەد كە سكاڵاكەی تۆمار كردووە و لە حزبەكەشی دەركراوە، بەڵام تا ئێستە دادگای فیدراڵی هیچ بڕیارێكی نەداوە، ئێستەیش بە كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوا ناوەڕۆكی بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی سكاڵاكار نابێت.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دادگا گوێی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گرت، لە كۆبوونەوەی پێشووشدا كە لە سێی ئایار بەڕێو چوو، داواكرا بۆچوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی ئەو بابەتە وەربگیرێت.

دادگا بڕیاری داوە، دوای گوێگرتن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیار درا كۆبوونەوەكە بۆ 30ی ئایار دوا بخرێت و لەو رۆژەدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسەكەوە بدرێت.

ژمارەیەك لە كۆنە پەرلەمانتار، بە ئەنقەست بۆ لەكەداركردنی هەرێمی كوردستان، هەموو ڕۆژێك ڕێیەكیان لە دادگای فیدراڵییە، تا ئێستەیش یەك بڕیار لە بەرژەوەندیی ئەوان نەدراوە و دەستبەتاڵ ماونەتەوە.



وشە - رامیار جەواد