ڤیزەی ئەمەریكا گران بوو

:: PM:02:08:24/05/2023 ‌
كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، نرخی پێدانی ڤیزەی ئەمەریكا گران بووە و بڕی 25 دۆلار زیاد بووە لەسەر نرخەكەی.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی ئایار، كونسوڵگەی ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەدواوە، پارەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ڤیزەی ئەمەریكا بۆ زۆر لە گەشتیاران لە بوارەكانی (بزنس و گەشتیاری و خوێندن و پرۆگرامە ئاڵوگۆڕەكان)، لە 160 دۆلارەوە دەبێت بە 185 دۆلار.

باس لەوەش كراوە، پارەی ئەو ڤیزانەی لەسەر داواكاریی خاوەنكار بۆ ڤیزەی كاتی، كار لە جۆرەكانی (ئێچ H، ئێڵ L، ئەو O، پی P، كیو Q، ئاڕ R  پێشكەش دەكرێن، لە 190 دۆلارەوە دەبێت بە 205 دۆلار.

روون كراوەتەوە، هەموو ساڵێك لێكۆڵینەوە لە خەرجیی خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە ڤیزە دەكەین، لەسەر ئەو بنەمایە بڕی پارە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ڤیزە دیاری دەكەین. لە ساڵی 2014 ەوە هیچ زیادبوونێك لە بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بۆ خزمەتگوزاریەكانی تایبەت بە ڤیزە، نەبووە و ئەم زیادبوونەش ڕەنگدانەوەی تێچووی زیادبووی ئەو خەرجییە گشتییەیە كە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە ڤیزە دروست بووە. 

ئەو كونسوڵگەیە لە درێژەی بابەتەكەیدا دەڵێت، هەواڵێكی خۆش بۆ ئەو كەسانەی كە پێش 30ـی ئادار پارەیان داوە، پێویست ناكات پارەی زیاتر بدەن، تەنانەت ئەگەر كاتی چاوپێكەوتنەكەش بكەوێتە دوای ئەو كاتەوە، بە مەرجێك پسوولەی پێدانی پارەكە بەسەر نەچووبێت. هەواڵێكی خۆشی تر ئەوەیە ئایا دەتزانی ئێستە بەشی ڤیزە لە باڵوێزخانە لە بەغدا كراوەتەوە و داواكاریی ڤیزەی لێوە پێشكەش دەكرێت؟ دەتوانی لێرەیشەوە كاتی چاوپێكەوتن دیاری بكەیت.



وشە - رامیار جەواد