ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رای گه‌یاندووه، تێكه‌ڵبوونی زۆری رۆژئاوا له ململانێی ئۆكراینا، دوور نییه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی، چونكه ئێسته وڵاتانی ناتۆ به كرده‌نی بوونه‌ته به‌شێك له ململانێكان.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رای گه‌یاندووه، وڵاتانی رۆژئاوا به‌ته‌واوی تێكه‌ڵی ململانێكانی ئۆكراینا بوون و ئه‌وه‌یش مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی هێناوه‌ته كایه‌وه.
لاڤرۆڤ زیاتر گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا بوشێوهیهك ته‌ماشای رووسیا و چین ده‌كه‌ن، دوژمنێكی ستراتیجی بن و هه‌میشه هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر خۆیان، بۆیه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بووه.
پێشتریش ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رای گه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا له‌وه ده‌ترسێ ددان به‌وه‌دا بنێ كه بووه‌ته به‌شێك له ململانێكانی ئۆكراینا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێ كه كێیڤی كردووه‌ته رێیه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆی.
له‌باره‌ی قسه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ماسیۆ میله‌ر كه گوتبووی، "ئه‌مه‌ریكا هانی كێیڤ نادات له ناوه‌وه له خاكی رووسیا بدات، به‌ڵام كێیڤی ده‌ستكراوه كردووه كه چیی ده‌وێ ئه‌وه بكات، بۆیه زاخارۆڤا گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا له‌وه ده‌ترسێ به ئاشكرا بێته ناو ململانێكان، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئێسته له‌ناو ململانێكاندایه، بۆیه ده‌بینین كێیڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار دێنێت.
دوارتیش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتی كرده‌وه، دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئۆكراینا، دروستكراوی ئه‌مه‌ریكایه و هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وان دروست بووه، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا راستیی به‌رنامه و هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌شارنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌یان ئاشكرا نه‌بێت و بیشارنه‌وه. به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه كه تێكه‌ڵبوونی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا له ململانێكان، تووشی جه‌نگی ئه‌تۆمیمان ده‌كات.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.