دوای ئه‌وه‌ی ڕێكاری پێویست گیرایه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی نرخی گۆشت و دابه‌زینی به‌شێوه‌یه‌كی باش، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووباره نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه.
ئه‌مڕ چوارشه‌م 24ی ئایار، به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی "وشه" بۆ زانینی نرخی گۆشتی سوور و خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ری، نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رز بووه‌ته‌وه، خه‌ڵكیش نیگه‌رانن به‌هۆی به‌رزیی نرخه‌كه‌ی.
پێشه‌وا قه‌ساب یه‌كێك له گۆشتفرۆشه‌كانى هه‌ولێره، به "وشه"ی گوت، كیلۆیه‌ك گۆشتی نه‌رمه‌ی گۆلك به 18 هه‌زاره، كیلۆیه‌ك گۆشتی به ئێسكی گۆلك به 15 هه‌زار ده‌فرۆشرێت كه گۆشته‌كه به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراقه.
جیاواز له گۆشتى ئاژه‌ڵى گه‌وره، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه نرخى گۆشتى ئاژه‌ڵى بچووك دابه‌زیوه، له‌مباریه‌وه یه‌كێكی تر له گۆشتفرۆشه‌كان كه خاوه‌نی گۆشتفرۆشی مام سه‌یده، به "وشه"ی گوت، كیلۆیه‌ك گۆشتی به‌رخ كه به‌ئێسكه‌وه‌یه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به 20 هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی باش دابه‌زیوه كه كیلۆی به 16 هه‌زار دیناره، ئه‌وه دابه‌زینێكى باشه به‌راورد به نرخى پێشووى.
له‌ماوه‌ى رابردوودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر گۆشتى سوور كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نرخه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به گران داده‌نرێ، ئێسته له كوردستان خواست له‌سه‌ر گۆشتى مریشك و ماسى زیاتره كه به‌راورد به گۆشتى سوور نرخه‌كه‌ى زۆر كه‌متره.