كێشه‌ی دزینی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی عێراق و فرۆشتنه‌وه‌ی له بازاڕی ڕه‌ش به ده‌رمانخانه‌كان بووه‌ته گرفتێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م هاووڵاتییانی عێراق، له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیان و نووسینی ڕه‌چه‌ته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی به نرخێكی كه‌م ده‌رمانیان له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ست بكه‌وێ، ناچارن ڕوو له ده‌رمانخانه‌كان بكه‌ن و به نرخی دوو هێنده یان زیاتر ده‌رمان بكڕن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ده‌رمانخانه‌كان بوونیان هه‌یه به‌شی زۆری له نه‌خۆشخانه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و دزه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌دزرێن و ده‌گه‌یه‌نرێنه بازاڕی ڕه‌ش و به ده‌رمانخانه‌كان به نرخێكی كه‌م ده‌فرۆشرێنه‌وه و ده‌رمانخانه‌كانیش دواتر به نرخێكی زۆر گران به خه‌ڵكی ئاسایی ده‌فرۆشن.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له لایه‌كه‌وه نرخی ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا بڕی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات و ده‌دزرێ و به ده‌رمانخانه‌كان ده‌فرۆشرێته‌وه، دۆخه‌كه گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ی كه به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نانه‌ت ده‌رمانی زۆر ئاساییشیان لا به‌رده‌ست نییه، وه‌ك حه‌بی سه‌رئێشه و ئازار و پێویستییه‌كانی برینپێچینه‌وه زۆر سه‌ره‌تایییه‌كان.
له مانگی ئادار/مارسی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به فه‌رمی ئاشكرای كرد، كه بڕێكی زۆری ده‌رمان له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان ده‌دزرێ و ده‌گاته ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه و به نرخێكی زۆر گران به خه‌ڵك ده‌فرۆشرێته‌وه، بۆیه به‌ڵێنی دا كه ڕاوه‌دووی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بكه‌وێ و به سزای یاساییان بگه‌یه‌نێت، دوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ری، دواجار گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بڕێكی زۆری ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین دزراوه و له بازاڕی ڕه‌ش به ده‌رمانخانه‌كان و بازرگانه‌كانی ده‌رمان له كه‌رتی تایبه‌ت فرۆشراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه، به‌ڵام ناوی هیچ تۆمه‌تبار و تاوانبارێكی ئه‌و دۆسیه‌یه ڕانه‌گه‌یه‌نرا و دووپات له‌وه كرایه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و داوایشی له ناوه‌نده‌كانی چاودێری پزیشكی و ده‌رمانخانه‌كان كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و چڕتر چاودێری بواری پزیشكی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن كه ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی كه حكوومه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان ده‌یكڕێت، بگه‌نه بازاڕی ڕه‌ش و ده‌ستی بازرگانانی ده‌رمان له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه.
چه‌ندان هاووڵاتی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌وباره‌وه قسه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌كه كردووه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پزیشكانی نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌ینووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كان بوونی نییه، به‌ڵكو ته‌نیا له ده‌رمانخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێ و خه‌ڵكی پێویسته پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر بده‌ن، تا ئه‌و ده‌رمانانه بكڕن، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ئێسته له ده‌وروبه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان چه‌ندان ده‌رمانخانه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق بوونی هه‌یه، چونكه ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان دزه ده‌كه‌نه ئه‌و ده‌رمانخانانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێ پاره‌ی زۆر له خه‌ڵكی ئاسایی وه‌ربگرن، بۆیه ده‌رمانخانه‌كانیان له نزیك نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كێشه‌ی دزینی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی حكوومه‌ت بۆ بازاڕی ڕه‌ش بوونی هه‌یه و گرفتێكی گه‌وره‌یه، چونكه ساڵانه عێراق زیاتر له سێ ملیار دۆلار بۆ كڕینی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان خه‌رج ده‌كات و ده‌رمان هاورده ده‌كات، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و ده‌رمانانه بێ پشكینین و به‌دواداچوون و چاودێریكردن ده‌چنه ده‌رمانخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و له نه‌خۆشخانه‌كانی حكوومی هیچ جۆره ده‌رمانێك بوونی نامێنێت.
عه‌لی ئیسماعیل پزیشك و به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسه له هاورده‌كردنی ده‌رمان و به‌رهه‌مهێنانی له كارگه‌كانی ناوخۆی عێراقه‌وه، به‌ڵام له ناوخۆ عێراق كه‌متر له 10%ی پێویستی خۆی بۆ ده‌رمان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌رمان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌كانی گشتی ده‌رمانی باش و كوالێتی به‌رزن، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه ده‌دزرێن و ده‌گه‌یه‌نرێنه بازاڕی ڕه‌شه‌وه، له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش باس له‌و ته‌نگژه و گرفته گه‌وره‌یه ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، به كرده‌یی ئه‌و دیارده‌یه له دوای 2003 به فره‌وانی سه‌ری هه‌ڵدا و حكوومه‌ته‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كابینه وه‌زارییه‌كان زۆر هه‌وڵی بنه‌بڕكردنیان داوه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه سنوورێك بۆ ئه‌و گرفته گه‌وره دابنرێت، هۆی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خزمایه‌تی و حزبایه‌تی و سیاسه‌ت به‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگه جیا جیاكان زاڵه.