بڕیارە شەمووی داهاتوو 27ی ئایار، گرووپی كیژانی سلێمانی ببنە مێوانی هەولێری پایەتەخت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرەوە، ئێوارە كۆنسێرتێكیان بۆ ساز بكرێت.
سازكردنی ئەو ئێوارە كۆنسێرتەی گرووپی كیژانی سلێمانی، لە چوارچێوەی چالاكییە هونەرییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرە، سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری، چالاكییەكەش لە سەعات شەشی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری دێتە سازكردن.