خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی لیژندی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ''وشه''دا باس له كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێ. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ بووه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه نه‌بوون، له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن.
ئایا كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن كارێكی نایاسایی بوو كه كرا؟
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن به ته‌واوه‌تی یاسایی بوو، چونكه ئه‌م دانیشتنه‌ی كه تێیدا كۆمسیۆن كارا كراوه، له چوارچێوه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، هیچ گرفتێكی نه‌بووه، هه‌ندێ لایه‌ن ته‌نیا موزایه‌ده‌یان كرد و ویستیان وا پێشانی خه‌ڵك بده‌ن كه ئه‌مه كارێكی خراپه، له كاتێكدا ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا بوو كۆمسیۆن كارا بێت.
ئه‌و هه‌نگاوه تا چه‌ند گرنگ بوو؟
به‌ڵێ زۆر گرنگ و پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و رۆژه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه به‌ڕێوه بچێت، چونكه ئێسته هیچ بۆشاییه‌كی یاساییمان نییه و كۆمسیۆن ده‌توانێت به كاره‌كانی خۆی هه‌ستێت و ئاماده‌كاری ته‌واو بكات له هه‌موو بواره‌كانی داتا و بایۆمه‌تری و لیست و كاندید و پڕوپاگه‌نده و چاودێرانی سندووقه‌كان و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه كۆمسیۆن ده‌توانێ فریای كاره‌كانی بكه‌وێت؟
نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ده‌كات، به‌ڵێ كۆمسیۆن ده‌توانێت هه‌موو كاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببات، پێویسته هه‌مووان هاوكار بن تا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گرفت به‌ڕێوه بچێت.
ته‌نیا ده‌نگیان به نوێنه‌رانی پارتی نه‌داوه، به‌ڵكو ده‌نگیان به نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م ئه‌م لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له كۆمسیۆن داوه
له كاتێكدا كۆمسیۆن هی لایه‌نێك نییه، بۆچی هه‌میشه وا سه‌یر ده‌كرێت كۆمسیۆن هی پارتی بێت؟
راستییه‌كه‌ی بۆ بابه‌ت و پرسه‌كانی تر هه‌میشه هه‌ندێ پێیان وایه ته‌نیا له قازانجی پارتییه، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی خۆیانه، ئه‌م كۆمسیۆنه دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه كه بوونی پێویسته بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و ته‌نیا هی پارتی نییه، له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2013 له چه‌ندان لایه‌ن پێكهاتووه و نوێنه‌ری یه‌كێتی، گوڕان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووشی تێدایه.
ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێ دا ته‌نیا پارتی بوون؟
ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن داوه ته‌نیا ده‌نگیان به نوێنه‌رانی پارتی نه‌داوه، به‌ڵكو ده‌نگیان به نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م ئه‌م لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له كۆمسیۆن داوه، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌بوو كه هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وێته بۆشایی یاسایی و شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی نه‌كه‌وێته ژێر پرسیار.
ئایا هه‌ڵبژاردن كوردستان له مه‌ترسی ده‌پارێزێت؟
هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵبژاردن كه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی گرنگه و كوردستانیش پێی ناسراوه، هه‌موومان شانازی پێوه ده‌كه‌ین و پێكه‌وه‌ژیانێكی جوان هه‌یه و خه‌ڵك ئازادن و كومه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به به‌رده‌وامی داوامان لێ ده‌كات له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین و زیاتر دوا نه‌كه‌وێت و ئه‌نجام بدرێت.
بۆچی هه‌ندێ كه‌س دژایه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیان ده‌كرد؟
دیاره لایه‌نه‌كانی تر كه نایانه‌وێت كۆمسیۆن كارا بكرێت، پێگه و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانیان لا گرنگ نییه و له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن و نایانه‌وێت له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، بۆیه به‌رده‌وامیش له‌مپه‌ر و كێشه دروست ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی