جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی عێراق رای گه‌یاند، هاوپه‌یمانی ناتۆ له 15 ئامانجی ستراتیجیدا یارمه‌تی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كات.
قه‌یس حه‌مداوی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی عێراق باسی له‌وه كردووه، ئه‌ركه‌كانی ناتۆ له عێراق هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و له‌سه‌ر داخوازیی حكوومه‌تی عێراق، راوێژكاریی سه‌ربازی و راهێنان پێشكه‌شی هێزه‌كانی عێراق ده‌كات.
هێشتا پێویستی به راهێنان هه‌یه
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه، سوپای عێراق به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی وڵاتان و ئه‌و مه‌شق و راهێنانه، زیاتر پشت به خۆی ببه‌ستێت، هه‌رچه‌نده هێشتا پێویستی به راهێنان هه‌یه و دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، خوێندكاران له خولی سه‌ربازیی ده‌ره‌كیدا به‌شدارییان پێ بكرێ و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كانی عێراقی پێ به‌هێز بكرێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، جگه له‌وه‌ی كه ناتۆ له 15 ئامانجی ستراتیجیدا یارمه‌تی عێراق ده‌دات، پێشبینی ده‌كرێ له‌مه‌ودوا راهێنانی پۆلیسی فیدراڵی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئاسایشی ناوخۆوه هه‌یه، به ناتۆ بێته سپاردن.