ماڵی ئه‌دۆلف هیتله‌ر دیكتاتۆری به‌ناوبانگی سه‌رده‌می ئه‌ڵمانیای نازی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی نه‌مسایه، ده‌كرێته ناوه‌ندێك بۆ فێركردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.
پێشتر بڕیار بوو نه‌مسا ماڵه‌كه بكاته مۆزه‌خانه، به‌ڵام دواتر له‌وه پاشگه‌ز بووه‌وه و ترسا پێدانی ئه‌و پێگه‌یه به ماڵی هیتله‌ر، ببێته هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی شۆڤێنی و نازیزم، بۆیه‌ش ماڵه‌كه راده‌ستی پۆلیس ده‌كرێ و هه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیس بۆ راهێنان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
به‌شێك له ماڵه‌كه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و له پایزی رابردووه‌وه كاركردن تێیدا ده‌ستی پێ كردووه، به گشتی 20 ملیۆن یۆرۆی خه‌رجی هه‌ڵگرتووه و بڕیاره تا ساڵی 2025 ته‌واو بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1938 ئه‌ڵمانیا نه‌مسای خسته سه‌ر خاكی خۆی و داگیری كرد، ماڵه كۆنه‌كه‌ی هیتله‌ریان كڕییه‌وه
به‌گوێره‌ی
عه‌ره‌بیه، هیتله‌ر له ساڵی 1889 له‌و ماڵه له دایك بووه و دواتر خێزانی هیتله‌ر بۆ ئه‌ڵمانیا كۆچیان كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1938 ئه‌ڵمانیا نه‌مسای خسته سه‌ر خاكی خۆی و داگیری كرد، ماڵه كۆنه‌كه‌ی هیتله‌ریان كڕییه‌وه و كردیان به باڵه‌خانه‌یه‌كی مێژوویی بۆ رێزلێنان له هیتله‌ر.
له ساڵانی رابردوودا چه‌ندان بیرۆكه‌ی جیاواز له نه‌مسا هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی چی له‌و ماڵه بكرێت، به‌ڵام باشترینیان هه‌ر ئه‌وه‌بوو بكرێته شوێنێك بۆ فێركردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه ئه‌نجام دران.