"عسل دم الاخوین" یان ''هه‌نگوینی خوێنی دووبرا''، یه‌كێكه له ده‌گمه‌نترین هه‌نگوینه‌كان له دنیادا کە نرخێكی یه‌كجار زۆر گرانی هه‌یه و ته‌نیا له دوورگه‌ی سۆقترا له یه‌مه‌ن دەست دەکەوێت.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌مدواییه، كه‌سانێك هه‌ن پێیان وایه گرانبه‌هاترین هه‌نگوین ته‌نیا له دوورگه‌ی سۆقترا هه‌یه، كه نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك له‌م هه‌نگوینه ده‌گاته 180 دۆلار.
كامێلیا سیرجان توێژه‌ری فڕه‌نسی و پسپۆڕ له زانسته ڕووه‌كییه‌كان، له ساڵی 2002ه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له دوورگه‌ی سوقته‌را ده‌ژی، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌نگوینی سۆقترا به تامێكی به‌هێز و بۆنێكی تیژ تایبه‌تمه‌نده. جێی سه‌رنجه كه جۆراوجۆری بایۆلۆجی دوورگه‌كه له 850 جۆر تێده‌په‌ڕێت، له دره‌ختی عه‌نبه‌ره‌وه تا هه‌نجیری ڕه‌ش، تا ده‌گاته زگزاگ و جۆره‌كانی تری ڕووه‌كی، له‌ناویاندا ڕووه‌كی ده‌گمه‌نن كه پێویستیان به چه‌ندان سه‌ده هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردن.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هه‌نگوینه، شیكاری بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه هه‌موو توخمێكی پێویستی تێدایه بۆ مانه‌وه. به‌تایبه‌تی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B و كانزاكان و هۆرمۆن و شه‌كر و چه‌وری، جگه له بوونی 3%ی ماده نه‌ناسراو و شیكاری نه‌كراوه‌كان، بۆیه زۆر له توێژه‌ران ناویان ناوه (پێكهاته سیحراوییه‌كه‌ی هه‌نگوین)، كه تایبه‌تمه‌ندی و هێز به هه‌نگوینه‌كه ده‌به‌خشێت.ا