دوو كۆمپانیای گەورەی تەكنەلۆجیای ئەمەریكا دێنە كوردستان

:: PM:02:45:25/05/2023 ‌
دوو كۆمپانیای گەورەی تەكنەلۆجیا و میدیای ئەمەریكا كە لە بواری زیرەكی دەستكرد كار دەكەن، نووسینگەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی ئایار، دەستەی وەبەرهێنان بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا كە لە بواری زیرەكی دەستكرد كار دەكەن، كـۆ بووەوە.

باس لەوەش كراوە، لە دەستپێكدا شاندەكە كورتەیەكیان لەبارەی كارەكانیان بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەهێنان خـستەڕوو، پاشان ئاماژەیان بەوە دا كـە بە نیازن ستافی خۆجـێی لە هەرێمی كوردستان لە بواری زیرەكی دەستكرد پێـبگەیەنن، بۆ ئەم مەبەسـتە كۆمپانیاكان دەیانـەوێـت دوو سـەنـتـەری جـێـگـیـر و چـەنـدان سـەنـتـەری گـەڕۆك لـە نـاوچـە جـیـاوازەكـانـی هەرێـمـی كـوردسـتـان بـكـەنـەوە.

سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرهێـنان پـشـتیـوانـی خـۆی بـۆ سـەرخـستنی بـیـرۆكـەكـە پێـشـانـ دا، لـەو پـێـنـاوەشـدا هاوكـاری و كـارئـاسـانـی لـە چـوارچـێـوەی یـاسـاكـانـی وەبـەرهێـنانی بـۆ دووپـات كـردنـەوە.

ئێستە ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیای بیانی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، لەو ژمارەیە بەشێكیان لە ئەمەریكاوە هاتوون، بواری تەكنەلۆجیاش یەكێكە لەو كەرتانەی ئێستە گرنگی زۆری پێ‌ دەدرێت و بە سەتان كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كاری تێدا دەكەن.



وشە - رامیار جەواد