كتێبی "په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆزی كورد له عێراق و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" له نووسینی دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، له دووتوێی 560 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ر نووسه‌ری كتێبه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه بریتییه له چه‌ند به‌ش و باسێك، له‌وانه‌ش په‌ره‌سه‌ندنی دۆزی كورد له ساڵانی 1921تا ساڵی 1947، هاوكات باس له په‌ره‌سه‌ندنی دۆزی كورد له رۆژهه‌ڵات و باشوور ده‌كات له سه‌رده‌می كۆماری كوردستانه‌وه له مه‌هاباد تا ساڵی 1958 كه شۆڕشی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له عێراق رووی دا.
زیاتر گوتی، باسی شۆڕشی 14ی ته‌مووزی ساڵی 1958 و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ عێراق، دواتر به‌رپابوونی شۆڕشی ئهیلوول و هۆكاری به‌رپابوونی و لێكه‌وته سیاسییه‌كان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
باسی به‌رپابوونی شۆڕشی ئهیلوول و هۆكاری به‌رپابوونی و لێكه‌وته سیاسییه‌كان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
به گوته‌ی نووسه‌ر، باسێكی تر بریتییه له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆزی كورد له ساڵی 1963 تا ساڵی 1970 و ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدوڕه‌حمان عارف، كاریگه‌ری و هه‌وڵی هه‌ردووكیان بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌و ده‌مه‌دا، دواتریش هاتنه سه‌ر حوكمی به‌عس و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌وڵی ئه‌و حزبه بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد.
''كتێبه‌كه له كۆتا به‌شیدا، باس له رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970 و كاریگه‌ریی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌ر كوردانی رۆژهه‌ڵات و باشوور، دواتر گه‌شه‌كردنی بزاڤی ڕووناكبیری كورد و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی كورد، دۆخی كورد له دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر تا ساڵی 1979 ده‌كات. دواتر بارودۆخی كوردان له دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و له‌و ساته‌دا و پێوه‌ندیی حزبه كوردییه‌كان له رۆژهه‌ڵات و باشوور، دواتر باس له هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی و كۆتایی شای ئێران و شۆڕشی گه‌لانی ئێران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات . هه‌موو ئه‌م رووداوه مێژووییانه كاریگه‌ری و رۆڵی خۆیان هه‌بووه له مێژووی كورد و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دۆزی كورد.'' ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ وای گوت.
كتێبی "په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆزی كورد له عێراق و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" له نووسینی دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته‌یش له كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌سته.
دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ مامۆستای به‌شی مێژووه له زانكۆی گه‌رمیان و چه‌ندن چاپكراوی تری هه‌یه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د