ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران له پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ده‌ركه‌وتنی سیخوڕێكی به‌ریتانیا كه وه‌ك جێگری شه‌مخانی كاری ده‌كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی دوورخستنه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ندان هۆكاری تر هه‌ن، كه دواجار خامنه‌ییان ناچاركرد بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی شه‌مخانی له پۆسته‌كه‌ی بدات و بۆ ئه‌نجوومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بگوێزرێته‌وه و پۆستێكی له‌و ئه‌نجوومه‌نه بێ ده‌سه‌ڵات پێ بدرێت.
شه‌مخانی به یه‌كێك له پیاوه دیار و به‌هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ژمار ده‌كرا و له 10 ساڵی ڕابردوو وه‌ك سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران كاری كردووه و به‌رپرس بووه له نه‌خشه‌ڕێژكردنی سیاسه‌تی ئاسایشی ناوخۆ و پێوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه و جیهان. به‌ر له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یش، عه‌لی شه‌مخانی چه‌ند ساڵێك وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئێران كاری كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له 2019 كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری جێگری شه‌مخانی له‌و كاته‌ی وه‌زیری به‌رگری بوو و ڕاوێژكاری له‌و كاته‌ی كه بووه سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، به تۆمه‌تی سیخوڕێكردن به‌سه‌ر ئێرانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا ئاشكرا كرد و دواجاریش له هه‌مان ساڵ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سهپندن، چه‌ند هه‌ڵمه‌ت و تۆمه‌ت بۆ عه‌لی شه‌مخانیش دروستكران، چونكه عه‌لی ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری به كه‌سێكی نزیك له شه‌مخانی هه‌ژمار ده‌كرا، بۆیه هه‌مووان به چاوێكی تره‌وه سه‌یری شه‌مخانیان ده‌كرد و هه‌میشه به گومانبوون له‌و هه‌نگاوانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌یگرێته‌به‌ر.
هه‌رچه‌نده له‌و كاته به‌ره‌ی توندڕۆكان له ئێران فشاری زۆریان خسته سه‌ر حكوومه‌ت و عه‌لی خامنه‌ییه‌وه تا شه‌مخانی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، به‌ڵام خامنه‌یی به ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌ده‌چوو، بۆیه پرۆسه‌كه درێژه‌ی كێشا و به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌وهۆیه‌وه‌یش دواجار عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شه‌مخانی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرد و ڕاژه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران گواسته‌وه، كاری ئه‌و ئهنجوومهنیهیش ته‌نیا بریتییه له پێدانی ڕاوێژ و ئامۆژگاری له‌باره‌ی دۆسیه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان به ڕێبه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شه‌مخانی سه‌ركردایه‌تی دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كرد و هاوكات وه‌ك ڕووخساری ڕژێمی ئیسلامی ئێران ده‌رده‌كه‌وت و به ئه‌ندازیاری ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه به تایبه‌تی و هه‌نگاوان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری عه‌ره‌بیش داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا ڕژێمی ئیسلامی سۆزی بۆ یه‌كێك له دیارترین پیاوه‌كانی نییه، بۆیه عه‌لی خامنه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپاسی خزمه‌ته‌كانی كردووه و ناوی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی ده‌ریایی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئاشكرا كردووه، كه شوێنی شه‌مخانی وه‌ك سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌گرێته‌وه.
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شه‌مخانی له‌لایه‌ن باڵی میانڕۆ و توندڕۆكانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه نه‌خوازراو بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی دراوه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی پشتیوانی عه‌لی خامنه‌یی بووه، له‌و پێناوه‌یشدا میانڕۆكان هه‌میشه تۆمه‌تباریان كردووه، كه شكستی هێناوه له زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، هاوكات به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی له ڕێی بوونی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران به قاچاغ بۆ ده‌ره‌وه توانیویانه ملیۆنان دۆلار كۆ بكه‌نه‌وه.
هاوكات یه‌كێكی تر له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندوتیژانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی ئێران له ژێر سه‌ركردایه‌تی شه‌مخانییه‌وه، كه ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكی ئێران به ته‌واوی له ڕژێم تووڕه بن و به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی تر بده‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه توندڕۆكانیش به توندی دژی وه‌ستابوونه‌وه كه ئێسته به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتییان به‌سه‌ر په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران و ته‌واوی ده‌زگه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت گرتووه، ئه‌وه‌ی كه مابووه‌وه ته‌نیا سكرتێری باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بوو، به‌ڵام دواجار به‌هۆی فشاره‌كانیان توانیان ئه‌مه‌یش بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یش به‌رده‌وام گومانیان له‌سه‌ر شه‌مخانی دروست ده‌كرد، كه ئه‌ویش پێوه‌ندی به هه‌واڵگری به‌ریتانیاوه هه‌یه و كه‌سێكی متمانه‌پێكراو نییه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا له په‌راوێزی دانوستاندنه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی توند و پێ‌داگر نییه.