سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی ئەو چەواشەكارییەكی شاسوار و كەناڵەكەی دەدرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی ئایار، لە ڕوونكردنەوەی سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت هاتووە، كەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە درێژەی چەواشەكارییە بەردەوامەكانی، ئەمڕۆ شتێكیان بڵاوكردووەتەوە گوایا سەرۆكی حكوومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی كەناڵێك تەرخان دەكات.
باس لەوەش كراوە، ئێمە لە كاتێكدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی ڕەت دەكەینەوە كە هیچ بنەمایەكی نییە و دروستكراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە، داوا دەكەین خاوەنی ئەم كەناڵە چەواشەكارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە كە خەرجییەكەی دەیان ملیۆن دۆلارە، داوای یاساییش لە سەر كەناڵەكە تۆمار دەكەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەكاریەی كردوویانە.
كەناڵی NRT و شاسوار دەیان بوختان و بابەتی تریان لە پێشوو بڵاو كردووەتەوە، لە ئێستەیش كاتی بانگەشەیە ئەو بابەتان بڵاو دەكاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی هەبێ.