ڤیدیۆی گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی تورك له ته‌واوی سۆشیال میدیا بڵاو كرایه‌وه، كاتێك له‌سه‌ر سته‌یج گۆرانی ده‌ڵێت و به‌هۆی یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی، زۆر به خراپی ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ئیمارات ئه‌لیه‌وم"، كیبارییه - كۆپاریلان چیچه‌كلێر گۆرانیبێژی ناوداری تورك، له‌سه‌ر سته‌یج له كاتی گۆرانیگوتن و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ كه‌شی ئاهه‌نگه‌كه، له‌سه‌ر سته‌یج ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
له كاتێكدا ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ریكی گۆرانیگوتن و سه‌ماكردن بوو، یه‌كێك له هه‌وادارانی سه‌ركه‌وتە سه‌ر سته‌یجه‌كه و پاسه‌وانه‌كانی كیبارییه ده‌ستبه‌جێ ڕایان كرده سه‌ر سته‌یج، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له كه‌سه‌كه بكه‌ن تا لێی نزیك نه‌بێته‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كه خۆی له كیبارییه ده‌دات، به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر سته‌یجه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه، هه‌وادارانی ده‌كه‌نه قیژه و هه‌را، چونكه شوێنی سته‌یجه‌كه‌ی به‌رز بووه.
دوای ئه‌م ڕووداوه هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی كیبارییه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، دیار نییه سه‌لامه‌ته یان به‌هۆی كه‌وتنه‌كه‌وه بریندار بووه.
كیبارییه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناوداری توركه، له دایكبووی ساڵی 1960ـه، له ساڵی 1974 ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی كردووه.