گووگڵ یادی عه‌بدولڕه‌حمان مونیف رۆماننووسی سعوودی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ 90 ساڵه‌ی له‌دایكبوونیه‌تی و سەرووی 60 ساڵە دەنووسێت.
مونیف ڕۆژنامه‌نووس و ڕه‌خنه‌گرێكی ڕۆشنبیری بووه كه به یه‌كێك له نووسه‌ره مۆدێرنه‌كانی سعوودیی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت. وێنه تایبه‌ته‌كانی له وڵاتانی ئیمارات، سعوودیه، عومان، عێراق، میسر، لیبیا، جه‌زائیر و مه‌غریب ده‌بینرێت.
له ساڵی 1933 له شاری عه‌مان پایته‌ختی ئوردن له دایك و باوكێكی سعوودی له دایك بووه. له ساڵی 1952 بۆ خوێندنی یاسا ده‌چێته به‌غدا و دواتر له قاهیره نیشته‌جێ ده‌بێت. له ساڵی 1961 دكتۆرای له بواری ئابووری نه‌وت له زانكۆی به‌لگراد به‌ده‌ست هێناوه.
له به‌غدا له پیشه‌سازیی نه‌وتدا وه‌ك ئابووریناسێك كاری كردووه، دواتر له وه‌زاره‌تی نه‌وتی سووریا و ئۆپێك كاری كردووه. هه‌ر له عێراقیشدا وه‌ك سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌یه‌كی مانگانه به ناوی "النفت و التنمیه (نه‌وت و گه‌شه‌پێدان) كاری كردووه.
له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به نووسین كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كارێكی حكوومه‌تی عێراقی به‌جێهێشت و ڕووی له دیمه‌شق كرد. مونیف پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كتێبی، چه‌ند كورته چیرۆكی نووسیوه.
به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كانی بۆ زیاتر له 10 زمان وه‌رگێڕاون. به‌رانبه‌ر نووسینه‌كانی خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی ڕۆشنبیریی ئه‌لعوه‌یس له ساڵی 1989 و خه‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌ی قاهیره بۆ داهێنه‌ری عه‌ره‌بی له نووسینی ڕۆمان له ساڵی 1998.
له ساڵی 2004 له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا له دیمه‌شق كۆچی دوایی كردووه.