عه‌لی خۆشناو برای فاخیر هه‌ریریی هونه‌رمه‌ند، به هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمپانیایه‌ك، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گیراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31 ئایار، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" ده‌ستی كه‌وتووه، عه‌لی خۆشناو كه برای فاخیر هه‌ریریی هونه‌رمه‌نده، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، به‌تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمپانیایه‌ك گیراوه.
هۆكاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چه‌ند مانگێگ پێش ئێسته، عه‌لی خۆشناو كێڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێی پیرمام به 778 هه‌زار دۆلار /78 ده‌فته‌ر/ كڕیوه، 400 هه‌زار دۆلار /40 ده‌فته‌ر/ی دابوو، به‌ڵام 380 هه‌زار دۆلاره‌كه /38 ده‌فته‌ر/كه‌ی نه‌داوه.
له زانیارییه‌كانی "وشه"دا هاتووه، هه‌ردوولا رێَككهوتن به ماڵ و موڵك رازی بوون، به‌ڵام عه‌لی خۆشناو له دوو رۆژی رابردوودا له گوندی ئارام، به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر كۆمپانیای مه‌نار، ئێسته‌یش بڵاو كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه گیراوه.