ئه‌لپاچینۆ ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانی منداڵی چواره‌می ده‌كات بێته دنیاوه، ئه‌و ئه‌كته‌ره له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ كچێكی ئیماراتی به‌ناوی نوور فه‌لاح كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه.
كه‌ناڵی
TMZ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌لپاچینۆی ته‌مه‌ن 82 ساڵ، پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌بووه، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه له ساڵی 2020 تا ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان گرتوون كاتێك پێكه‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ژوانێكی ڕۆمانسی له چێشتخانه‌یه‌ك له ساڵی 2022، ئه‌مه‌ش ڕاستیی پێوه‌ندییه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ناوداره سێ منداڵی له پێوه‌ندییه‌كانی پێشووی هه‌یه، كچه گه‌وره‌كه‌ی به‌ناوی جولی ماری ته‌مه‌نی 33 ساڵه.
له‌باره‌ی دووانه‌كانی ئه‌نتۆن و ئۆلیڤیا كه له ساڵی 1997 له دایك بوونه، ئه‌و دوو منداڵه‌ی له ئه‌ستێره ئه‌مه‌ریكییه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێڤه‌رلی گه‌نگێلۆ بوونه، كه له ساڵی 2003 به فه‌رمی لێی جیا بووه‌وه و ئێسته دووانه‌كه ته‌مه‌نیان 27 ساڵه.
ئه‌لپاچینۆ ته‌مه‌نی ده‌بێته ١٠٠ ساڵ كاتێك منداڵه تازه‌كه‌ی ده‌بێته 18 ساڵ.
جێی سه‌رنجه نوور فه‌لاح خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌لپاچینۆ، به‌رهه‌مهێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوێتییه و دایكیشی ئه‌مه‌ریكییه.