كۆیه، جێ نزرگه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كورد كه له مێژووه‌وه به‌و ناوه ناو ده‌برێت، ده‌یان موریدی هونه‌ری و ئه‌ده‌ب له‌و شوێنه‌دا به خزمه‌تی نیشتمان گه‌یشتوون، په‌یده‌رپه‌ی تا ئێسته كاروانه‌كه به‌رده‌وامه و گه‌نجانی شار له هه‌ڵپه‌دان. دوێنێش ماڵێكی رۆشنبیری و هونه‌ری به هه‌موو بواره‌كانیه‌وه به‌ناوی "ماڵی ئیستاتیك- ماڵی جوانییه" كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، "وشه" به ئه‌ركی خۆی زانی رۆشنایی بخاته سه‌ر ئه‌و ماڵه رۆشنبیری و هونه‌رییه‌ی كه سه‌تان گه‌نج به‌هیوایه‌وه بوون و ئێسته هاتووه‌ته دی. ئێواره‌ی دوێنێ له سه‌عات شه‌ش، منداڵێكی چوار ساڵانه به‌ناوی "سانیار" كه ده‌كاته كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆیه ئاره‌زوو ئیسماعیل مه‌نسوور كه یه‌ك له موزیكوانه دیاره‌كانی كوردستانه، قردێله‌ی كردنه‌وه‌ی "ماڵی ئیستاتیك- ماڵی جوانییه"ی بڕی و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌یش به‌چه‌پڵه‌ڕێزان، كردنه‌وه‌یان پیرۆز كرد.
ئاره‌زوو ئیسماعیلی هونه‌رمه‌ند كه خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یه و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاریی ماڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، له‌باره‌ی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه رۆشنبیری و هونه‌رییه بۆ "وشه" گوتی، شوێنی ماڵه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێی زانكۆی كۆیه و چه‌ند سه‌ت مه‌ترێك له زانكۆكه‌وه دووره، باڵه‌خانه‌كه‌ی به كرێ گیراوه و موڵكی خۆمان نییه و له‌سه‌رمانه مانگانه كرێكه‌ی بده‌ین.
زیاتر له پێنج مانگه خه‌ریكی دامه‌زراندنی ئه‌و ماڵه‌م كه بیرۆكه‌كه‌ی بۆ ساڵانێك به‌رله ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه
زیاتر گوتوویه‌تی، زیاتر له پێنج مانگه خه‌ریكی دامه‌زراندنی ئه‌و ماڵه‌م كه بیرۆكه‌كه‌ی بۆ ساڵانێك به‌رله ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئێسته ئه‌و خه‌ونه‌م هاتووه‌ته دی، له ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه خه‌ریكی بنیاتنان و دروستكردنی ستۆدیۆ و دیزاینی ناوه‌وه‌ی بووین. به‌گشتی خۆم سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌م، ژماره‌یه‌كیش كاری تێدا ده‌كه‌ن كه به‌پێی جۆری كاره‌كانیان ده‌ستكه‌وتی داراییان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی جۆری چالاكییه‌كانیان ئاره‌زوو ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه دا، نیازمان هه‌یه له داهاتوودا كۆڕ و سیمیناری هونه‌ری و رۆشنبیری و كولتووری تێدا بكرێت. هه‌ندێك جار موزیكی لایڤ پێشكه‌ش ده‌كرێت و تابلۆی هونه‌ریی تێدا دروست ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێن، له‌گه‌ڵیدا هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك، شه‌وێك كۆژه‌ن بۆ گه‌نجان و ژه‌نیاران جێبه‌جێ ده‌كرێت. بۆ داهاتوویش به‌شه‌كانی تری په‌یكه‌ر و سیرامیك ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات ئاره‌زوو له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك له‌باره‌ی "ماڵی ئیستاتیك- ماڵی جوانییه" نووسیویه‌تی، دامه‌زراندنی ئه‌و ماڵه خه‌ونێكی زیاتر له 20 ساڵه‌م بوو، ده‌مویست ماڵێكی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ و بێ ئاژاوه و بێ پاشكۆبوونی هیچ كه‌س و لایه‌نێكم هه‌بێت، له‌و ماڵه‌دا چریكه‌ی ده‌نگه‌كان و بریقه‌ی ره‌نگه‌كان، ئاوێزانی یه‌كتر بن و دنیای جوانی و ئه‌فراندن بنه‌خشێنن.
ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له‌و ماڵه ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی به‌هره و سه‌لیقه جوانه‌كانی تێدا بكه‌ین. به ده‌سته‌جه‌معی و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مامۆستای پسپۆڕ له بواره‌كانی موزیك و شێوه‌كاری كاری بۆ ده‌كه‌ین. له‌و ماڵه‌دا خولی موزیك و وێنه‌كێشان و گرافیك بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و ئاسته جیاوازه‌كان ده‌كرێته‌وه، به پلانێكی مۆدێرن و تایبه‌ت و له كه‌شێكی زۆر ئارام و گونجاو‌دا، فێری وێنه‌كێشان و موزیكیان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه له‌ناو ئه‌و ماڵی جوانییه‌دا جگه له هه‌بوونی كافتریایه‌كی بچووك و كتێبخانه‌یه‌كی هونه‌ری، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێری موزیك و كه‌ره‌سته‌كانی وێنه‌كێشان و پێداویستییه‌كانیان به ئه‌رك ده‌زانین، له داهاتوودا چه‌ندان پلانی تر هه‌ن جێبه‌جێ ده‌كرێن و زیاتر ناواخن و رووكاری جوانییه‌كان پێشان ده‌درێن.
ئاره‌زوو زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌مووانه و هه‌لی كار بۆ زیاتر له 10 گه‌نجی به‌هره‌مه‌ند ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌بێ شه‌رم و سڵه‌مینه‌وه، روو له هاوڕێكانم و خه‌ڵكی شاری كۆیه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و ده‌ستڕۆیشتوون ده‌كه‌م كه هاوكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌ن تا له‌سه‌ر پێی خۆی ده‌وه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر بگه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ماڵه‌كه ده‌ڵێ، له ساڵی 2000 له كاتی ژیانكردنم له سویسرا، به بینینی ماڵێكی ئیستاتیكی له‌م شێوه‌یه، بیرۆكه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م له‌لا گه‌ڵاڵه بوو، لای هیچ كه‌سێك باسم نه‌كردووه، بوار نه‌ده‌ڕه‌خسا جێبه‌جێی بكه‌م. نه‌مبیستووه و نه‌مبینیوه له هیچ كونجێكی ئه‌م وڵاته هاوشێوه‌ی هه‌بێت، به‌م بیرۆكه و شێوازی كاركردنه.
بێگومان له داهاتوویه‌كی نزیكدا شێوازی كاركردن و لایه‌نه‌كانی تری ئه‌م پڕۆژه‌یه كارا ده‌كه‌ین
دواتریش ئاره‌زوو گوتی، ئه‌وانه‌ی باسم كردوون، جۆری ده‌ستپێكردنی ماڵه‌كه و جۆری به‌شێك له چالاكییه‌كانمان ده‌بێت، بێگومان له داهاتوویه‌كی نزیكدا شێوازی كاركردن و لایه‌نه‌كانی تری ئه‌م پڕۆژه‌یه كارا ده‌كه‌ین و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ شوێنێكی وه‌ك كۆیه كه سه‌تان به‌هره‌ی جۆراوجۆری رۆشنبیریی تێدا كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌و ماڵه ده‌توانێ رۆڵی باڵا ببینێ له دروستكردنی كه‌سانی داهێنه‌ر كه له داهاتوو گه‌شه به هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاره‌زوو ئیسماعیل مه‌نسوور كه ئێسته سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رییه له چالاكیی هونه‌ریی قوتابخانه‌كانی كۆیه و ساڵانێكیش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كۆیه بووه، یه‌ك له موزیكوانه دیاره‌كانی كوردستانه و خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌می موزیك و گۆرانییه، هاوكات وێڕای موزیك، گۆرانیبێژیشه و خاوه‌نی میلۆدیی "سێوه‌خانێ" و ده‌یان میلۆدیی تره.