شەزا حەسوون مەرجەكانی خۆی بۆ هاوسەرگیری ئاشكرا دەكات

:: PM:07:26:02/06/2023 ‌
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی شووكردنی "شەزا حەسوون" خانمە هونەرمەندی شۆخی عێراقی،  "شەزا حەسوون" هەواڵەكانی رەتكردەوە و هاوكات رای گەیاند بەدوای ئەوەم هاوبەشێك بۆ ژیانی خۆم بدۆزمەوە و شوو بكەم، بەڵام مەرجم بۆ شووكردنەكەم هەیە. 

لەبارەی مەرجەكانییەوە " شەزا حەسوون" رای گەیاند، پێویستە ئەو كەسەی دەبێتە هاوسەرم وەفای هەبێت و بەشەهامەت بێت، هاوكات راشی گەیاند كە هەر كەسێك كەوتە دڵم ئەگەر ئەو دوو مەرجە لە كەسایەتییدا بوونی هەبوو، ئەگەر عێراقییش نەبێت ئامادەم شووی پێ بكەم و مەرج نییە عێراقی بێت. 

لەبارەی بڕیاریشی بۆ گەڕانەوە بۆ كاری هونەری و رۆڵبینینەوە گوتی، بیرم لەوە كردووەتەوە بگەڕێمەوە دنیای هونەر و رەنگە لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی میسریی كە هاوڕێمن دەست بە كاری هونەری بكەمەوە. 

شەزا ئەمجەد حەسوون لەدایكبووی 3ی ئاداری 1981ە، لەدایكبووی مەغریبە و بەرەچەڵەك عێراقییە و یەكەم دەركەوتنی لە ساڵی 2007 تدا لە پرۆگرامی بەهرەمەندامی ستار ئەكادیمی بوو.


وشە - تایبه‌ت