سەڵاحەددین... شەمەندەفەرێكی پڕ نەوت وەرگەڕا

:: PM:08:52:02/06/2023 ‌
ئەم ئێوارەیە شەمەندەفەرێكی بارهەڵگر لە شارۆكەی دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین كە نەوتی رەشی هەڵگرتبوو تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو لە جۆری وەرگەڕان. 

ئەمرۆ هەینی دووی حوزەیرانی 2023، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سەڵاحەددین بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، شەمەندەفەرێكی بارهەڵگر لە شارەدێی دوجەیل كە نەوتی رەشی هەڵگرتبوو لە سكەی خۆیدا دەرچوو و بووە هۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرەكە. 

سەرچاوەكە ئاشكرای كرد هەر لەگەڵ وەرگەڕانی شەمەندەفەرەكە تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و هاوكات لایەنی فەرمی پێوەندار تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەكییان لەبارەی زیانە مادی و گیانییەكان بڵاو نەكردووەتەوە. 

جێگەی ئاماژەكردنە ئەم رووداوی وەرگەڕانەی ئەمڕۆ بە دووەمین رووداوی وەرگەڕانی شەمەندەفەر دادەنرێت لە شارەدێی دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ماوەی ئەمساڵدا كە لە هەردووك جاردا بووەتە هۆی جەنجاڵی هاتوچۆ و دروستبوونی قەرەباڵغی.


وشە - تایبه‌ت