ئەو تەنە نامۆیە چییە كە بە دەوری زەویدا دەخوولێتەوە؟

:: PM:09:35:02/06/2023 ‌
زانایانی سەر بە پەیمانگەی زانستی گەردوونناسی لە ویلایەتی كوالۆرادۆی ئەمەریكا گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی كە مانگ بەشێكی تری هەیە و بە دەوری زەویدا دەخوولێتەوە بەڵام لە چوارچێوەی كێشكردنی خۆردایە نەك زەوی. 

بەپێی توێژینەوەی پەیمانگەكە، ئەم بەشەی مانگ هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە مانگ جیابووەتەوە، لە ئێستەیشدا زانایان خەریكی توێژینەوەن لەبارەی ئەو بەشە جیابووەی مانگ و كاریگەرییەكانی لەسەر زەوی. 

" مانگ چیتر تاقانە نییە"، ئەمە ناونیشانەی ئەو دەرەنجام و توێژینەوانەیە كە زانایان لە پەیمانگەی زانستی گەردوونناسی كوالۆرادۆ پێی گەیشتوون، ئەو بەشە ونبووەی مانگ كە بە دەوری زەویدا دەخوولێتەوە و تازە دۆزراوەتەوە ناوی "كۆمۆ ئولیوا"ی لێنراوە، هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە مانگ جیابووەتەوە بۆیە بە هاوشێوەی بانگیش ناوزەند دەكرێت. 

ئەم بەشە ونبووەی مانگ لە ساڵی 2016دا لەلایەن زانایانی پەیمانگە ئەمەریكییە لە رێگەی تلسكۆبی " بان ستارز"ەوە دۆزرایەوە. 

زانایان پێیان وایە كە ئەم بەشە ونبووەی مانگ زیاتر كاریگەرە بە هێزی كێشكردنی خۆر و بە دەوری زەویشدا دەخوولێتەوە. 

بەهۆی ئەوەی مانگی ئێستەی زەوی بەشێكی زۆر چاڵی گەورەی لەسەرە، بەشێكی تری زانیان پێیان وایە كە مانگە ونبووەكە بەشێكی جیابووەوەی ئەم چاڵە گەورانەیە و چاڵە گەورەكانی سەر مانگ رەنگە یەكێكیان لە ئەنجامی جیابوونەوەی ئەم مانگە نوێیەوە دروست بووبێت. 

لای خۆشیەوە ئاژانسی "ناسا" رای گەیاند كە چاوەڕێ دەكەن لە ساڵی 2027دا كەشتیەكی ئاسمانی بە ناوی "نیو سێرڤەر" بە مەبەستی لێۆكڵینەوە لەبارەی ئەو مانگە نوێیە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكەن.


وشە - تایبه‌ت