له هه‌رێمی هێبی باكوری چیندا، گوندێك دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لئیتحاد"، شوێنه‌وارناسه ناوخۆییه‌كانی چین ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، گوندێكی وێرانبوویان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌رێمی هێبی باكوری چین.
گونده‌كه ده‌كه‌وێته گوندی چاویاۆی ئێسته‌ی شاری ووان، ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 220 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه، له ناوه‌ڕاستی شانشینی شانگ (1046-1600 پێش زاین) دروست كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ (شینهوا) ڕاگه‌یه‌نرا، له‌و گونده مامناوه‌نده‌دا زانایان ڕێگه‌وبان و كانی و ڕێڕه‌وی ئاو، پارچه‌ی سیرامیك، شانه‌ی قژ، پارچه ئێسكی مرۆڤ، به‌رگی كیسه‌ڵ كه بۆ مه‌به‌ستی پێشبینیكردنی داهاتوو به‌كاریان هێناوه، دۆزیوه‌ته‌وه.
گونده‌كه له كاتێكدا دۆزرایه‌وه كه شوێنه‌وارناسه‌كان سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندن بوون له نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022، به‌گوته‌ی وی شوگوانگ به‌رپرسی به‌شی توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌واریی شانشینی شانگ و ژۆو له په‌یمانگه‌ای شوێنه‌واره كولتوورییه‌كان و شوێنه‌وارناسیی پارێزگای هێبی، له‌وانه‌یه ئه‌و گونده شوێنی نیشته‌جێبوونی هۆزێك یان شانشینییه‌ك بووبێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا.