له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ناوخۆیی له سوودان ده‌ستی پێ كردووه، دۆخی ژیانی وڵاته‌كه‌یش رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت كه جیا له مه‌ترسیی كوشتن و ئاواره‌یی، برسێتی بڕستی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه بڕیوه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سوودانیش ئاماژه به‌وه ده‌دات، هه‌وڵی خۆكوشتن و نه‌خۆشیی ده‌روونی له سوودان له زیادبووندایه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سوودان هۆشداریی داوه له‌وه‌ی نه‌خۆشیی ده‌روونی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێ كردووه، زۆر زیاتر بووه به‌راورد به پێشتر. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن به‌ره‌و سه‌روو هه‌ڵكشاوه و خه‌ڵكێكی زۆریش تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سوودان هیام ئیبراهیم، ئاماژه‌ی داوه كه تا ئێسته حه‌وت كه‌س تووشی نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه بوون، ژماره‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆكوشتن زۆر زیادی كردووه كه به‌هۆی پشێویی ده‌روونییه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه به‌هۆی دۆخی شه‌ڕی ناوخۆیه و هاووڵاتییان به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، زیاتر دۆخیان تێكچووه.
هیام ئیبراهیم زیاتر گوتوویه‌تی، له سه‌رووی
لیسته‌كه‌دا خه‌مۆكی له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی تر له‌ناو سوودانییهكاندا گه‌شه‌ی كردووه، پاڵه‌په‌ستۆی زۆری ده‌روونی له‌سه‌ریان به‌رچاوه، به‌تایبه‌تی ئه‌مانه له‌ناو منداڵاندا به روونی ده‌بینرێن، وه‌ك گریانی زۆر، میزكردن به‌بێ ئاگایی، ترس، ڵاڵی و زۆر نه‌خۆشیی تری ده‌روونی.
له راپۆرته‌كه‌ی هیام ئیبراهیمدا هاتووه كه دۆخی مرۆیی له سوودان ئه‌وه ده‌رده‌خات، خه‌ڵكێكی زۆری خه‌رتوومی پایه‌ته‌خت كه شه‌ڕه‌كان زیاتر له‌و ناوچانه‌دا گه‌رمترن، شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه و روویان له ویلایه‌ته‌كانی تر كردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌خۆشیی ده‌روونی زیاتر روو له‌وان بكات، بۆیه ئێسته هاوڵاتییانی سوودان زیاتر له جاران پێویستیان به هاوكاریی مرۆیی و ته‌ندروستی هه‌یه بۆ پاڵپشتیی دۆخی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له 15ی نیسانی رابردووه‌وه كه شه‌ڕی ناوخۆیی سوودان له نێوان سوپای وڵاته‌كه و به‌ره‌ی پاڵپشتیی خێرا له خه‌رتووم به‌رپا بووه، زیاتر له هه‌زار كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون، سه‌تان هه‌زار كه‌سیش به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خه‌رتووم ئاواره بوون، بۆیه دۆخی ژیان له وڵاته‌كه خراپتر بووه و رۆژانه هه‌ست به‌و دۆخه ناهه‌مواره ده‌كرێت، تا ئێسته‌یش نه‌توانراوه شه‌ڕه‌كه بێته وه‌ستان، بۆیه رۆژانه زیانه‌كان زیاتر ده‌بن.