نه شێتم و نه نه‌خۆشیی دروونیم هه‌یه و نه جادووم لێ كراوه، كه‌چی ماوه‌ی 40 ساڵه خه‌وم لێ ناكه‌وێ. ئه‌وه قسه‌ی پیاوێكی سعوودییه كه ژیانی ئاساییه و رۆژانه كاره‌كانی خۆی رایی ده‌كات.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌م چواری حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ساڵاچوویه‌كی سعوودی وه‌ك خۆی باسی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بێت جادووی لێ كرابێت، ماوه‌ی 40 ساڵه خه‌و نه‌چووه‌ته چاوی. ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ كه ژیانیشی خۆشه و ئاساییه.
سعوود بن محه‌مه‌د غامدی كه هاووڵاتییه‌كی سعوودییه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 70 ساڵ، ئه‌و بۆ به‌رنامه‌ی "ئێم بی سی له هه‌فته‌یه‌كدا" گوتوویه‌تی، بۆ ئه‌و كێشهشهی چه‌ندان جار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، هاوكات سه‌ردانی چه‌ندان شێخی كردووه تا چاره‌سه‌ری نهخهوتنهكهی بكات، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
غامدی ده‌ڵێ وێڕای ئه‌وه‌ی ژیانم ئاساییه و خۆشه، رۆژانه‌یش كاروباره‌كانی خۆم به ئاسایی رایی ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵیدا له دڵه‌ڕاوكێدام. پزیشكان ته‌نیا ئه‌وه‌یان گوتووه كه حاڵه‌ته‌كه‌م خه‌مۆكیی ده‌روونییه.
پزیشكان و شێخه‌كان ده‌رمان و چاره‌سه‌ریان پێ داوه، به‌ڵام تا ئێسته سوودی لێ نه‌بینیون و خه‌وی لێ ناكه‌وێت.