پەكەكە كوژرانی فەرماندەیەكی راگەیاند

:: PM:01:03:04/06/2023 ‌
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیەنراوێكدا كوژرانی فەرماندەیەك و دوو چەكداری راگەیاند كە لە باشووری كوردستان كوژراون.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری حوزەیران، لە ڕاگەیەنراوەكەیدا هاتووە، فەرماندەمان سینان دژوار و هاوڕێیانمان مەزڵووم كۆچەر و ئارارات تۆڵهەڵدان، لە 10ی ئاداری 2023 لە باشووری كوردستان، لەو كاتەی ئەركی خۆیان ڕادەپەڕاند، لە ئەنجامی هێرشێكدا كوژران.

باس لەوەش كراوە، ئەو فەرماندەیەی پەكەكە 30 ساڵە چەكدار بووە، لەگەڵ دوو چەكدار كوژران كە زیانێكی زۆری هەبووە.

روون كراوەتەوە، سیان، مەزڵووم و ئارارات، بەیەكەوە كوژراون و تۆڵەشیان دەكەینەوە.

چەكدارانی پەكەكە بەردەوام بوونەتە هۆكاری مەترسی بۆ سەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا بە چەندان شێوە كێشەش لەناو ئەو چەكدارانە دروست بووە و چەند فەرماندەیەكیان شوێنیان ئاشكرا بووە و كوژراون.

ماوەی 30 ساڵ زیاترە پەكەكە لە ناوچە شاخاوی و گوندە سنوورییەكانی نیشتەجێنە، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بەردەوام شەڕ و ناكۆكی لەگەڵ توركیا هەیە، هاوكات بەهۆی ململانێ و شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەكانیان سەدان هاووڵاتی ئەم سنوورە بوونەتە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری گوندیش چۆڵكراون و بووتە كێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان، لە كاتێكدا مەیدانی جەنگ و چاڵاكییان لە توركیا ئارامە و ناتوانن گولەیەك لەوێ بتەقێنن.




وشە - رامیار جەواد