ڕۆیشتن له به‌یانیاندا یارمه‌تیی دابه‌زاندنی ئاستی گلوكۆز ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ باری ئاسایی خۆی، هه‌روه‌ها به‌شداره له هه‌ستیاركردنی خانه‌كان بۆ كاركردنی باشتری ئه‌نسۆلین.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ئه‌لكۆنسڵتۆ"، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه نه‌توانی به‌یانیان زوو به پێ بڕۆیت، ئه‌وا ده‌توانیت لانیكه‌م 15 خوله‌ك دوای هه‌ر ژه‌مێك به پێ بڕۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێنت كۆنترۆڵ بكه‌یت.
بەر لە وەرزش و دوای وەرزش پێویستە بزانیت رێژەی شەکرت چەندە
پێویسته گرنگیش بدرێت به شێوازی ڕۆیشتن، واته له سه‌ره‌تادا به هێواشی و زیادكردنی خێرایی و نەرمەغار، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دووریش بكه‌ویته‌وه له ڕاهێنانی قورس و ڕۆیشتنی خێرا، چونكه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی له‌ناكاوی شه‌كری خوێن.
بەر لە وەرزش و دوای وەرزش پێویستە بزانیت رێژەی شەکرت چەندە، ئه‌گه‌ر رێژەی شەکر بەر لە وەرزش زۆر كه‌م بوو، پێویسته بڕێك خۆراك بخورێت.
له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ئاستی شه‌كری به‌رز بووه‌وه، ئه‌وا پێویسته چاوه‌ڕوان بكات تا داده‌به‌زێت.
باشتر وایه بۆ ماوه‌ی سێ بۆ پێنج خوله‌ك هه‌ندێك ڕاهێنان به قاچه‌كانت بكه‌یت، پاشان به هێواشی بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 25 خوله‌ك به پێ بڕۆیت، له هه‌مان كاتدا دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌وه‌ی له‌ناكاو ده‌ست به ڕۆیشتن بكه‌یت.