شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و بازرگانه به‌ناو سیاسییه‌ى كه به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نامۆیه و هیچ جێگه ده‌ست و شانازییه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان نییه به خۆی و جووڵانه‌وه‌كه‌شیه‌وه و هه‌رده‌م كار بۆ نه‌یاران و دوژمنان ده‌كات و به ده‌ستى ناحه‌زانى كوردستان هه‌ڵده‌سوڕێت و بووه‌ته بوكه‌ڵه‌یه‌ك به ده‌ست وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ لاوازى هه‌رێم و حكوومه‌ت بكات و له دواى سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ ئێران ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنى ئه‌و پیلانانه.
له ماوه‌ى رابردوو شاسوار عه‌بدولواحید، به‌نهێنى سه‌ردانى ئێرانى كردووه و له دواى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ هه‌رێم ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه كه بۆى دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى هه‌رێم تێکبدات و له‌گه‌ڵ حزب و نه‌یارانى كورد له به‌غدا رێكده‌كه‌وێت بۆ لێدان له پێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌و كاره‌شدا حزبی باڵاده‌ستى سلێمانى هاوكارى ده‌كات و ئامانجه‌كه‌ش روونه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه به "وشه" دراون، سپۆنسه‌ره‌كه‌ى شاسوار بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌ى بۆ دانراون بۆ تێكدانى هه‌رێم یه‌كێتییه، شاسوار له سنوورى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیی نیشتمانىى كوردستانه، چه‌ندان پرۆژه و زه‌وى فراوانى بۆ دانراوه، به ملیار دینار پاره‌ى كاره‌با قه‌رزداره، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتى پشتیوانى ده‌كرێت و باشترین نموونه‌ش داخستنى سكاڵاكانى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لانده كه به فه‌رمانى كه‌سێكى ناو یه‌كێتى داخراون.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیرى دیارى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، شاسوار ئه‌و كه‌سه‌یه 300 بۆ 400 داواى له‌سه‌ر له بنه‌كه‌كانى پۆلیس له سلێمانى، به فه‌رمانى دادوه‌ر داخراون، شاسوار خۆى و جوڵانه‌وه‌كه‌ى له چوار كه‌س پێكهاتوون كه هه‌موویا برا و خوشكى یه‌كترین، ناوى شاسوار بۆ كه‌سێك ده‌بێت به‌راستى شاسواربێت نه‌ك به فێڵ، ئه‌و كه‌سه ته‌نیا سه‌رى بۆ تێكدانى وڵات ده‌خورێت، ئاڵۆزى دروستبكات، له راستیدا هیچ شانازییه‌كى له‌م كوردستانه نییه.
باسى له‌وه‌یش كرد، شاسوار دروستكراو و به‌پاره كڕدراوه، هیچ كاتێك شتى باش و كارى گه‌وره له كوڕى واحیدى كه‌بابچى ناوه‌شێته‌وه، نیه‌تى شاسوار پیسه، شاسوار دروستكراوه و كڕدراوه، رۆژێك دێت ئاشكرا ده‌بێت و شكستى گه‌وره چاوه‌ڕێیه‌تى، ئه‌و خۆى خۆى دروست نه‌كردووه، لایه‌نێك دروستى كردووه، ئه‌گه‌رنا له زۆنێكى سنوورى سلێمانى چۆن ناتوانرێت بێده‌نگى بكه‌ن، شاسوار ئامانجى تێكدانى هه‌رێمى كوردستانه، به‌كارده‌هێنرێت، كه‌سێكیش به‌كارهێنرا واته خاوه‌نى خۆى نییه، خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌و كه‌س هیچ دڵسۆز نییه ته‌نیا قسه ده‌كات و هیچى تر.
غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق به "وشه"ى راگه‌یاند، نه‌وه‌ى نوێ بۆ ئه‌وه دروستبوو كه ئۆپۆزسیۆن تێكبدات و ئێستەش به ته‌واوى ئه‌و كاره‌یان كردووه، چونكه به‌هۆى كاره‌كانى نه‌وه‌ى نوێ ئۆپۆزسیۆن له كوردستان لاوازه، كاتى خۆى ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه كاریان ده‌كرد و خاوه‌ن بڕیاربوون، به‌ڵام ئێستە ئه‌وان بوونه‌ته هۆكارى نه‌مانى ئه‌و پێوه‌ندى و پێكه‌وه‌بووه، ئه‌وه دیاره ئامانجه‌كه چییه و بۆچى ئه‌و دۆخه‌یان دروست كردووه؟...
ئاماژە بەوەیش دا، شاسوار كه‌سێكى بازرگانه و ته‌نیا و ته‌نیا كار بۆ خۆى ده‌كات و ئامانجه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مه‌رامه‌كانى خۆیه‌تى نه‌ك خه‌ڵك، برایه‌كى چه‌ندان فه‌رمانى گرتنى هه‌یه، سیاسى بوو به بازرگان ده‌ستى لێ بشۆ، خۆ ئه‌گه‌ر بازرگان بوو به سیاسى ئه‌وه ئیتر هیچ و ئه‌و په‌ڕى مه‌ترسییه، هه‌ركه‌س بازرگان بێت و كارى سیاسى بكات وڵات به‌ره‌و خراپى ده‌بات، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى، بازرگان‌یش به‌و جۆره به‌رده‌وام ده‌بێت تا واى لێ دێت دواتر كه‌س ده‌نگى پێ نادات، بازرگان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاره ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك به پاره چاره‌سه‌ر بكات.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، شاسوار ئامانجى خزمه‌تكردنى خۆیه‌تى و خاوه‌ن كێشه‌یه و بازرگانێكه و ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر بكات، قه‌رزاره له حكوومه‌تى هه‌رێم، برایه‌ك و خوشكێكى فه‌رمانى گرتنیان هه‌یه، بنه‌ماڵه‌یه‌كى به كێشه‌ن، كه‌سانێك به‌كارده‌هێنێت بۆ خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى، سیاسى بوو به بازرگان فاشیل ده‌بێت، بازرگان بوو به سیاسى له فاشیل خراپتر ده‌بێت.
لایخۆیشیەوە، سەرتیپ وەیسی رۆژنامەنووس لە نووسینێکدا لەبارەی شاسوار دەڵێ، له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا شتێك نییه به‌ناوى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و دسپلینى حزبى و ئۆڕگان و په‌یڕه‌وكردنى دیموكراسى ئه‌وه‌ى له‌و حزبه كارده‌كات جگه له كرێ گرته و كارمه‌ندێك هیچ ناوێكى تری شایه‌ن نییه، شاسوار عبدالواحید، متمانه‌ى به هیچ كه‌س نییه، هیچ كه‌سیش له‌و شاسواره بێ كه‌س تر نییه.
وشه/ تایبه‌ت