منداڵێکی سێ رۆژە سەری بەرز دەکاتەوە و هەوڵی رۆیشتن دەدات

:: AM:10:27:05/06/2023 ‌
له‌ ئه‌مه‌ریكا  له‌ رووداوێكی سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌كراودا، منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ڕۆژه‌ چه‌ند جووڵه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كات كه‌ زۆر سه‌خته‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ ساواییه‌دا منداڵ بتوانێت بیكات، وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ری و خۆوه‌رگێڕانی له‌سه‌ر پشته‌وه‌ بۆ سه‌ر سك و ئەمەش دایکی منداڵەکەی شۆک کردووە.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی "تایمس ناو نیوز" كۆرپه‌یه‌ك دوای سێ ڕۆژ له‌ له‌دایكبوونی، سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و ده‌خزێت و وه‌ك منداڵێكی نۆ مانگه‌، هه‌ندێك جووڵه‌ی جه‌سته‌یی ده‌كات.

سامانتا میچڵی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دایكی نیلا دایس، ئەو منداڵەی تازە لەدایک بووە ده‌ڵێت، سه‌ری سوڕماوه‌ كاتێك كچه‌كه‌ی ده‌بینێت سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه‌، به‌ ده‌سته‌كانی هه‌وڵ ده‌دات خۆی بخاته‌ سه‌ر سكی و خۆی له‌ پێخه‌فه‌كه‌ ده‌خشێنێت. سامانتا كاتێك ئه‌مه‌ ده‌بینێت، به‌په‌له‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر باوه‌ڕی پێ بكه‌ن.

سامانتا باس له‌وه‌ ده‌كات، نیلا له‌ 27ی شوباتی ئه‌مساڵ، سێ هه‌فته‌ دره‌نگتر له‌ كاتی له‌دایكبوونی خۆی له‌ دایك بووه‌، هه‌روه‌ها ئێسته‌ منداڵه‌كه‌ی هه‌وڵی قسه‌كردنیش ده‌دات كه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌بێت.

دایكه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، منداڵه‌كه‌ ده‌توانێ له‌سه‌ر قاچەکانیشی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بوه‌ستێت، له‌وه‌ ده‌چێت به‌ زووترین كات ده‌ست به‌ ڕۆیشتن بكات.

ڤیدیۆی منداڵەکە لەم لینکەیە


وشە - كەژاڵ كەمال