حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێسته یه‌كێك له قێزه‌وه‌نترین تاوانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له عێراق و له شاره‌دێی سه‌قلاوییه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی فه‌لووجه‌ی پارێزگه‌ی ئه‌نبار له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجام درا، میلیشیاكان كه‌وتنه ڕفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی خه‌ڵكی سڤیل و ته‌نیا له ڕۆژێكدا زیاتر له هه‌زار كه‌سیان له‌و شاره‌دێیه بێسه‌روشوێن كرد، به گوێره‌ی ئامار و به دواداچوونه‌كانیش تا ئێسته نزیكه‌ی ملیۆنێك هاووڵاتی عێراق چاره‌نووسیان دیار نییه، كه‌س نازانێ كوژوراون، ماون، له گرتووخانه‌دان، یاخود چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه، حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیش تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ده‌ست بۆ ئه‌و دۆسیه هه‌ستیاره له ترسی كاردانه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران، ببه‌ن.
ئه‌و ڕووداوه‌ی له شاره‌دێی
سه‌قلاوییه له دووی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2016 ڕوویدا، یه‌كێكه له هه‌زاران حاڵه‌ت و ڕووداوی هاوشێوه كه له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیاكانی شوێنكه‌وته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق ئه‌نجام دراون، تا ئێسته‌یش كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان له چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕفێنراوانن و به سزاگه‌یاندنی ڕفێنه‌ران بن به گوێره‌ی یاسا، ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌یش له حكوومه‌تی فه‌رمی و شه‌رعی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام حكوومه‌ت خۆی له دۆسیه‌كه ده‌دزێته‌وه و نه‌یتوانیوه تا ئێسته هه‌نگاوی ڕژد به ئاراسته‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه بهاوێژێت.
ناوه‌ندی جنێڤی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له‌باره‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه و له ساڵڕۆژی بێسه‌روشوێنكردنی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی سڤیل له سه‌قلاوییه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه پێوه‌نداره‌كان و حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كات كه ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بێته‌دی و چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان یه‌كلایی بكرێته‌وه و تاوانبارانیش سزای قورسیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كاتێك له 2016 هێزه‌كانی عێراق به پشتیوانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به بۆردمانی چڕی فه‌لووجه و ناوچه‌كانی سه‌ر به‌و شارۆكه‌یه كرد، كه ئه‌وكات له ژێر ده‌ستی تیرۆریستان بوو، نزیكه‌ی سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاوی سڤیل بۆ ڕزگاركردنی ژیانیان و له ترسی بۆردمانی چڕی هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان خۆیان له نزیكترین سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی عێراق نزیككرده‌وه، تا بگه‌نه ناوچه‌یه‌كی ئارام، به‌ڵام نه‌یانزانی كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وان ڕوویان لێ كردووه، سه‌نگه‌ری میلیشیاكانه، بۆیه زۆربه‌ی كوژران و ڕفێنران و بێسه‌روشوێنكران له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له‌و سێ هه‌زار كه‌سه دوو هه‌زاریان هه‌ر له‌و شوێنه كوژراون و هه‌زاری تریشیان گوێزرانه‌وه و تا ئێسته كه‌س نازانێ چی‌یان به‌سه‌رهاتووه و له كوێن. به گوته‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه ڕزگاریان بوون، سه‌رجه‌میان بۆ سه‌ربازگه‌یه‌ك گوێزرانه‌وه و له‌وێ له ژووری زۆر بچووكی تاكه‌كه‌سی به‌ندكراون و خۆراك و ئاویان پێ نه‌دراوه و ته‌نانه‌ت به‌هۆی ته‌نگی ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كان زۆرێكیان تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و هه‌وای پێویست له ژووره‌كان بوونی نه‌بووه. به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه‌وه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ناوچه‌كه به‌شێكیان بۆ شاره‌دێی عامرییه‌ی نزیك ڕوبواری فورات گوێزرانه‌وه.
له كاتی گه‌یشتنیان خه‌ڵكه سڤیله هه‌ڵاتووه‌كه‌ی فه‌لووجه دۆخیان له‌وپه‌ڕی خراپیدابوو
له كاتی گه‌یشتنیان خه‌ڵكه سڤیله هه‌ڵاتووه‌كه‌ی فه‌لووجه دۆخیان له‌وپه‌ڕی خراپیدابوو، شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و شكاوی ده‌ست و قاچ و سووتان به جه‌سته‌ی پیاوه‌كانه‌وه به ڕوونی دیاربوون، ئه‌وانه‌ی كه هاتنه عامرییه ژماره‌یان 650 كه‌س ده‌بوو و به‌م حاڵه خراپه‌وه و دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازاری یه‌كجار زۆر و برسیه‌تی و تینوویه‌تییه‌وه خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانی كه گه‌یشتوونه‌ته عامرییه و ڕزگاریان بووه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له ژێر ده‌ستی میلیشیاكان بوون و دوا شوێنیش كه تێیدابوون بریتی بوو له عامرییه له دوای ئه‌وه‌وه كه‌س نازانی براونه‌ته كوێ و چۆن بێسه‌روشوێنكراون، یانیش كۆتایی به ژیانیان هێنراوه و گولـله‌بارانكراون.
له هه‌مان كاتدا زانیاری به ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی جنێڤ بۆ دادپه‌روه‌ری گه‌یشتووه كه زیاتر له 300 كه‌سی تری له گوندی زركه‌ی سه‌ر به سه‌قلاوییه شوێنبزركراون، نیوه‌ی ئه‌و 300 كه‌سه ده‌سبه‌جێ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه گولـله‌بارانكران و كوژران، له سامه‌ڕا و دیاله و تكریت و دۆره و جرف سه‌خر و ئه‌لرزازه و جسر، بزیبر، مووسڵ، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری سه‌ر به پارێزگه‌ی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و تكریت سه‌دان حاڵه‌تی تری هاوشێوه ڕوویدا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماری ئه‌و ڕووداوانه‌یان كرد و زانیاری پێویستیش به حكوومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی عێراق گه‌یه‌نرا، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هیچ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنبزركراوان و ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق نه‌كراوه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئه‌و تاوانانه‌یان تۆمار و ئه‌رشیڤكردووه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆكردوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و تاوانانه‌ن و به نزیكه‌ی ملیۆنێك هاووڵاتی عێراقیان بێسه‌روشوێنكردووه و تا ئێسته‌یش چاره‌نووسیان دیار نییه.