هۆکارەکانی گۆڕانی دەنگ چین؟

:: AM:11:49:06/06/2023 ‌
پسپۆڕێکی ئەڵمانی باس لە هۆکارەکانی گۆڕانی دەنگ دەکا و پێی وایە کێشە سەرەکییەکانی دەنگ بریتین  لە زبری، گرژبوونی قوڕگ، هەستكردن بە ئازار و سووتانەوەی قوڕگ و دیاریترینیان كێشەی گرژبوونی پەردەی دەنگییە كە وا دەكات بۆ ماوەیەكی درێژ بەدەنگی بەرز قسە بكەیت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ''ئەلجەزیرە''، پڕۆفیسۆری ئەڵمانی بێرنار ریشتێر پسپۆر لە بواری دەنگی موزیكژەنان لە پەیمانگەی فرایبۆرگی پزیشكی ڕای گەیاند، كێشەكانی دەنگ ڕەنگە زۆرجار بەهۆی هەڵامەتیشەوە بێت، بۆ ئەوەی بتوانی ڕووبەڕووی ببیتەوە، پێویستە بڕێكی زۆر لە شلەمەنی بخورێتەوە، هاوكات وازهێنان لە جگەرەكێشان و وازهێنان لە ڕاهێنانی گۆرانیگوتن بۆ ماوەیەك، تا ماسولكەی پەردەی دەنگی دەگەڕێتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.

ئەو دووپات لەوەش دەكاتەوە، ئەگەر ئەو حاڵەتە بەردەوام بوو بۆ ماوەی شەش هەفتە، باشتر وایە، لە كاتی هەستكردن بەهەر ئەگەرێكی نامۆ لە قوڕگدا، وەك هەناسەتەنگی و ئاوسانی قوڕگ و دابەزینی كێش لە ماوەیەكی كورتدا راوێژ بە پزیشكی قوڕگ و لووت و گوێ بكرێت.




وشە - لاڤین عومەر