بەغدا هەرێمی كوردستانی بۆ كردنەوەی بانكی نیشتمانی راسپارد

:: PM:02:37:06/06/2023 ‌
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد كە ڕێكارەكانی كردنەوەی بانكی "نیشتمانی" تەواو بكات.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی حوزەیران، بەگوێرەی راگەیەنراوێکی حکوومەتی عێراق كە ئاژانسی "شەفەق نیوز" بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئابووریی حکوومەتی فیدراڵی  بە سەرۆکایەتی دکتۆر فواد حوسێن جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوە گفتوگۆی لەبارەی كارنامەی خۆی كردووە.

دوای گفتوگۆی فراوان بەمەبەستی بەستنەوەی سەرجەم بانكەكانی عێراق بەپێی سیستمی یەكگرتوو، ئەنجوومەنەكە پێشنیاری كرد كە هەرێم ڕێكارەكانی كردنەوەی بانكی نیشتمانیی حكوومی تەواو بكات.
ئەنجوومەنەکە میوانداریی شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتیی عەبدولحەكیم خەسرەو بەڕێوەبەری بانكی گشتی ئەهلییەكان لە هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان و چەند بەرپرسێکی تر کردووە.

دوای گفتوگۆی فراوان بەمەبەستی بەستنەوەی سەرجەم بانكەكانی عێراق بەپێی سیستمی یەكگرتوو، ئەنجوومەنەكە پێشنیاری كرد كە هەرێم ڕێكارەكانی كردنەوەی بانكی نیشتمانیی حكوومی تەواو بكات.

 هەروەها بانكی ناوەندی عێراق بەپێی یاساكانی كارپێكراو، مۆڵەتەكەی پێ بدات و پرۆسەی چاودێری و كۆنترۆڵكردن ئەنجام بدات و بەڵگەنامەكان دابنرێن، بەڵگەنامەكان لای وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی و بەشی تۆماری كۆمپانیاكان دەبێت.




وشە - لاڤین عومەر