له ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌ی كۆدێكی تێكده‌ر و شێوێنه‌ر له نێو زیادكراوه‌كانی براوسه‌ری گووگڵ كرۆم، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری به‌كارهێنه‌رانی براوسه‌ری گووگڵ كرۆم داتا و زانیاری و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه و شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییش داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ن كه پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و كۆده و زیادكراوه‌كان له بڕاوسه‌ری گووگڵ كرۆم بسڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره و مه‌ترسیداریان پێ نه‌گات.
ڤلادیمێر پالانت په‌ره‌پێده‌ری زیادكراوی "
ئادبلۆك پله‌س" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی وریایی له بوونی ژماره‌یه‌ك زیادكراو دا كه له بڕاوسه‌ری گووگڵ كرۆم بوونیان هه‌یه و به مه‌ترسی گه‌وره پێناسه‌ی ئه‌و زیادكراوانه‌ی كردووه، هاوكات كۆمپانیای ئاڤاستی خاوه‌نی ئه‌نتی ڤایرۆسی ئاڤاست پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڤلادیمێر پالانتی كرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری به‌كارهێنه‌رانی گووگڵ كرۆم تووشی ئه‌و كۆده زیانبه‌خشه‌بوون و له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی هاككردن و یاریكردن و به‌كارهێنه‌رانی داتا و زانیارییه تایبه‌تییه‌كانن له‌لایه‌ن هاككه‌رزانه‌وه و تاكه ڕێگه‌یش بۆ ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه بریتییه له‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌رانی گووگڵ كرۆم زیادكراوه‌كان له نێو بڕاوسه‌ره‌كانیان به یه‌كجاری بسڕنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی هایسه‌ی ئه‌ڵمانی كه تایبه‌ته به هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری په‌یامه‌كه‌ی ڤلادیمێر پالانتی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی داوه، یه‌كێك له‌و زیادكراوانه‌ی كه له بڕاوسه‌ری گووگڵ كرۆم ئه‌و كێشه‌یه دروست ده‌كه‌ن، بریتییه له زیادكراوی "پی دی ئێف توولبۆكس"، پالانت ده‌ڵێ، جیا له‌و زیادكراوه توانیومه له 34 زیادكراوی جیا جیای تریش ئه‌و كۆده زیانبه‌خش و مه‌ترسیداره بدۆزمه‌وه كه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و پێوه‌ستبوون به ئینته‌رنێت له ڕێی بڕاوسه‌ری گووگڵ كرۆمه‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كه ده‌ست ئه‌و شاره‌زایه‌یش كه‌وتوون، تا ئێسته توانراوه له بڕاوسه‌ری زیاتر له 87 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر ئه‌و زیادكراوانه بدزۆرێنه‌وه كه ئه‌و كۆده زیانبه‌خشه‌یان له‌گه‌ڵدایه و زیانی گه‌وره به به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نن.
له‌باره‌ی زیادكراوه‌كانی تر پالانت نووسیویه‌تی، هه‌ریه‌ك له زیادكراوی ئۆتۆسكیپ كه بۆ یوتیوب سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ و زیادكراوی كریستاڵ ئادبلۆك كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و زیادكراوی بریسك ڤی پی ئێن كه به ته‌نیا ئه‌و زیادكراوه زیاتر له پێنج ملیۆن به‌كارهێنه‌ر له بڕاوسه‌ره‌كانیان زیادیان كردووه، هه‌روه‌ها زیادكراوی مالوه‌ری ئادد ئۆنس، كه پێشتر كۆمپانیای گووگڵ خۆی ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی بڕاوسه‌ری گووگڵ كرۆمی كردووه كه له بڕاوسه‌ره‌كانیان ئه‌و زیادكراوه داببه‌زێنن، هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه و مه‌ترسیداره.
له ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاته نوێیه و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی كۆمپانیای گووگڵ له‌و كۆده مه‌ترسیداره، تا ئێسته كۆمپانیای گووگڵ زیاتر له هه‌شت زیادكراوی جیا جیای له پێگه‌ی گووگڵ كرۆم ستۆری سڕیووه‌ته‌وه و به یه‌كجاری كۆتایی پێهێناون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و كه‌لێنه بگرێ و ئه‌و كۆده زیانبه‌خشه له نێو به‌كارهێنه‌رانی بڕاوسه‌ره‌كه بڵاو نه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌مه دواجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت چیتر متمانه‌یان به‌و بڕاوسه‌ره‌ی كۆمپانیای گووگڵ نه‌مێنێت و ڕوو له بڕاوسه‌ره‌كانی تر بكه‌ن و به‌كاری بهێنن.
له‌باره‌ی ئه‌و كۆده زیانبه‌خشه‌وه‌یش شاره‌زایان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆده به زمانی پرۆگرامینگی جاڤا سكرێپت نووسراوه و له پێكهاته‌ی ئه‌و زیادكراوانه بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و زیادكراوانه‌ی تریش كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ریكلامی گشتی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌مان كۆدی زیانبه‌خش له كاتی نووسین و ئه‌پلۆدكردنیان بوونی هه‌بێت و هه‌مان كاری ئه‌و كۆده زیانبه‌خشه‌ی ئێسته ئاشكرا كراوه، له ماڵپه‌ڕ و زیادكراوه‌كانی تریش بوونی هه‌بێت، بۆیه پێویست پشكنینی زیاتر بكرێ و بڕاوسه‌ری گووگڵ كرۆم له‌و گرفته ڕزگار بكرێت.
چالاكبوونی كۆده زیانبه‌خشه‌كه له‌وكاته ده‌ست پێ ده‌كات، كه به‌كارهێنه‌ران له بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان به دوای وشه‌یه‌ك یان بابه‌تێك ده‌گه‌ڕێن، كاتێك بزوێنه‌ری گه‌ڕانه‌كه بۆ نموونه گووگڵ فه‌رمانه‌كه وه‌رده‌گرێت، له‌و نێوه‌نده‌دا زیادكراوه‌كان و به‌رنامه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام كارا ده‌بن، له‌و پێوه‌ستبوون و پێوه‌ندبوونه‌ی نێوان بزوێنه‌ری گووگڵ و كارایی قه‌ده‌غه‌كه‌ری ریكلام، ئه‌و كۆده زیانبه‌خشه چالاك ده‌بێ و كاریگه‌ری خۆی داده‌نێت و كه‌لێنێك دروست ده‌كات، كه بتوانرێ له‌و ڕێگه‌وه زیان و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره به به‌كارهێنه‌ر بگه‌یه‌نرێت، له‌لایه‌ن هاككه‌رزانه‌وه.
كۆمپانیای گووگڵ به فره‌وانی به دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌وه‌یه و به‌ڵێنی داوه كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی داهاتوو هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و كێشه‌یه بدات و دڵنیاییش به به‌كارهێنه‌رانی گووگڵ كرۆم ده‌دات، كه له مه‌ودوا وردتر كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دزه‌كردنی هه‌ر جۆره كۆدێكی تری زیانبه‌خشی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێسته بوونی هه‌یه، بگرن و پارێزراوی به‌كارهێنه‌ران بخه‌نه سه‌رووی كاره‌كانییانه‌وه.