ئەمڕۆ نرخی نه‌وت به هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه دابه‌زی و بەگوێرەی دواتۆمار بەرمیلێك نه‌وت به 75.73 دۆلار و نه‌وتی تێكساسیش به 71.45 مامه‌ڵه‌یان پێوه كرا.
هۆكاری دابه‌زینی نەوت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سعوودیه بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا، كه‌م كردووه‌ته‌وه. دوای ئەوەی رێكخراوی ئۆپیك لە كۆبوونەوەی رابردوویدا بڕیاری دا بۆ ساڵی داهاتوو ملیۆن و نیوێك بەرمیلی رۆژانە كەم بكاتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی حوه‌زیران، نرخی نه‌وتی برێنت به‌راورد به دوێنێ دابه‌زی و بووه به 75.73 دۆلار، به‌مه‌یش ده‌كاته 0.72% نرخه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس دابه‌زیوه بۆ 71.45دۆلار، به‌مه‌یش 0.4% نرخه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سعوودیه له كۆتایی هه‌فته‌دا بڕیاری داوه، بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه‌م بكاته‌وه.
مانگی رابردوو نرخی نه‌وت تا 86 دۆلار هه‌ڵكشابوو، هه‌ڵكشانه‌كه به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌ستی پێ كرد كه ئۆپێك پڵه‌س بڕیاری دا، به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه و به‌پێی بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ئایاره‌وه تا كۆتایی ئه‌مساڵ، سه‌رووی ملیۆنێك و 160 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. كاریگه‌ریی ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆپێك زۆر درێژخایه‌ن نه‌بوو، بۆیه پێیان باش بوو دیسان پلانه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له نرخی نه‌وت بكه‌ن.