كەمێك پێش ئێستە، ته‌رمی پیاوێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە سلێمانی، به كوژراوی دۆزرایه‌وه و شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره كه به‌ر ده‌ست و سه‌ر و سینگی كه‌وتووه. لای خۆیەوە پۆلیس دەست پێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی راگەیاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، سیروان ئیبراھیم ئامۆزای كوژراوه‌كه، به میدیاكانی راگه‌یانده، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و بە دیاریكراوی سه‌عات 2:30، ئامۆزاكه‌ی به ناوی "سه‌مه‌د عارف /41 ساڵ/" له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به سێ فیشه‌ك كوژراوه. به‌ڵام پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت، "چوار فیشه‌كی پێوەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد فیشه‌كه‌كان به‌ر ده‌ست و سه‌ری و سنگی كه‌وتوون و دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی، ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێیه.
كوژراوه‌كه باوكی سێ منداڵی كوڕه و كاری فرۆشتنی ئاژه‌ڵی كردووه،
ئامۆزای كوژراوه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، له كاتی رووداوه‌كه هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌ی له‌وێ بوون، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان كردووه، "گومانمان له كه‌س نییه و سكاڵاشمان تۆمار نه‌كردووه."