هه‌رێمی كوردستان و ئازه‌ربایجان تاوتوێی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانیان كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی حوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له نه‌سیر مه‌مه‌دۆڤ هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له عێراق كرد.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تدا هاتووه، ئاماژه به په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كراوه.
نه‌سیر مه‌مه‌دۆڤ هه‌ڵسووڕێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی ئازه‌ربایجان، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێشان دا. دووپاتی له‌وه كرده‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كونسوڵگه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌ربایجان دووپات كرده‌وه .