یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسی رای گه‌یاندووه، كاتێك رژێمی كێیڤ خۆی بۆ دژه هێرش ئاماده ده‌كات، كاتی هاتووه رایبگرین و ئامانجی ته‌واوه‌تی ئێمه ته‌نیا رزگاركردنی خاكه‌كانمان نییه له ده‌ستی نازییه‌كان، به‌ڵكو ئامانجمان رووخاندنی رژێمی كێیڤه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دمێتری مدڤیدیڤ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا گوتوویه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی رژێمی ئۆكراینا خۆی بۆ دژه هێرش به پاڵپشتیی رۆژئاوا ئاماده ده‌كات، به‌ڵام كاتی هاتووه له‌ڕێی هێرشێكی رووسیدا كۆتا به‌و رژێمه بهێنرێ و بڕووخێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا زیاتر گوتوویه‌تی، ئامانجی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه نییه ته‌نیا خاكی خۆمان له ده‌ستی نازییه‌كانی ئۆكراینا رزگار بكه‌ین و هاووڵاتییانمان بپارێزین، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیمان رووخاندنی رژێمی كێیڤه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا ئه‌وه‌شی گوتووه، رۆژئاوا به‌هه‌موو توانای خۆیانه‌وه پاڵپشتیی كێیڤ ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیانه وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر زه‌وی بسڕنه‌وه، بۆیه جێی خۆیه‌تی ئێمه‌یش هه‌موو تواناكانمان كۆ بكه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی كهمهرشكێنمان بۆیان هه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌یش روونی كرده‌وه كه سوپای رووسیا، توانایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ڕووی فڕۆكه و هێزی زرێپۆش و چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه، هاوكات سوپایه‌ك كه به وره‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا ده‌جه‌نگێت، بۆیه گومان له سه‌ركه‌وتنه‌كانمان نییه.
دواتریش ئه‌و به‌رپرسه رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه دا، با رۆژئاوا باسی رابردووی رووناكیی خۆی نه‌كات و شانازیی پێوه بكات، چونكه رووسیای ئێسته زۆر جیاوازتره له پێشتر.