هاوسه‌رێكی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك كه له شاری سه‌قزی سه‌ربه پارێزگای سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌نیشێت، ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، له شاری سه‌قزی سه‌ربه پارێزگای سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌ناوی "ڕابیعه سه‌رئه‌نجام" كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا به‌هۆی خوێنه‌ربوونی گه‌ده‌وه، كۆچی دوایی كرد.
حه‌سه‌ن زیره‌ك هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كورده، رۆژی پێنجی حوزه‌یرانی ساڵی 1971ی زاینی نه‌خۆشی ھێرشی بۆ دێنێ و شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگ له ئه‌رزی ده‌دات و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له جێ‌دا ده‌كه‌وێت، له 1972 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان ماڵاوایی له زێد و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات.
گه‌وره‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ناو كورددا له بیر ناكرێت و تا ئێسته‌یش یه‌كه به یه‌كه‌ی گۆرانییه‌كانی له گوێی هه‌موواندا ماوه‌ته‌وه.