فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان "زۆر نزیك"ن له رێككه‌وتن، كۆبوونه‌وه‌كان زۆر ئه‌رێنی بوون و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، ئاماده‌كارییان بۆ دواین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه و ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023-2025 كردووه، تا دواتر ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێ و ئاماده بێت بۆ ده‌نگدان.
كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه 2023-2025دا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌چڕی به‌رده‌وامی هه‌یه، كه‌مێك پێش ئێسته كۆبوونه‌وه‌ی فوئاد حوسێن و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعه‌كان كۆتایی پێ هات.
"وشه" قسه‌ی له‌گه‌ڵ سێ فراكسیۆنی جیاوازى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه پرسه كردووه. دووپات له نزیكی كورد و شیعه‌كان كرایه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێكی فه‌رمیش رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له‌و چوارچێویه‌دا د. ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نزیكبوونه‌وه‌ی باش له نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا هه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ندان رۆژه شه‌و و رۆژ له نێوان كورد و لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كرێ، د. ڤیان له‌باره‌ی كه‌شی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كه زۆر ئه‌رێنییه و چاوه‌ڕێی یه‌كلابوونه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌كه‌ین.
"وشه" قسه‌ی له‌گه‌ڵ سێ فراكسیۆنی جیاوازى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه پرسه كردووه. دووپات له نزیكی كورد و شیعه‌كان كرایه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێكی فه‌رمیش رانه‌گه‌یه‌نراوه.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێ ئه‌مڕۆ، دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاساكه له لیژنه‌دا بكات، به‌ڵام به گوته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌كه كه بۆ "وشه" قسه‌ی كردووه، ئه‌وان هیچ جۆره ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه نه‌كردووه.
پڕۆژه‌یاسای بودجه به هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی داراییدا، په‌سندكردنی دواكه‌وتووه، هه‌رچه‌نده بڕیاره رۆژی پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌كه بكرێت، به‌ڵام كۆچه‌ر ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه به‌و دۆخه‌ی ئێسته بێت ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌كه دوا بكه‌وێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خاڵه ناكۆكه‌كانی له‌سه‌ر ماده‌ی 13 هه‌بوون چاره‌سه‌ر كراون، چه‌ند خاڵێكی ناكۆك له‌سه‌ر ماده‌ی 14 ماون كه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كراون چین؟
لیژنه‌ی دارایی گۆڕانكاریی له ماده‌ی 13دا كردووه، ده‌سه‌ڵاتی داهات و خه‌رجی، هه‌نارده، فرۆشتن و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، له ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندا نامێنێت، به‌غدایش پابه‌ند ده‌كات به ناردنی شایسته داراییه‌كانی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌پێی گۆڕانكاریی ماده‌ی 14، وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت، ئه‌گه‌ر كێشه دروست بوو، ده‌بێ له ماوه‌ی 15 رۆژدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نا شایسته داراییه‌كان كوردستان راده‌گیرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر پارێزگاكان، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه بوو، شایسته داراییه‌كانی راده‌گیرێت، خۆی مووچه‌ی ئه‌و پارێزگایانه ده‌بڕێت و خۆی ده‌یدات.
ده‌قه ئه‌سڵه‌كه‌ی ماده‌ی 13 و 14 له بودجه خۆی به‌و شێوه‌یه بوو:
ماده‌ی 13 له /بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ تایبه‌ته به یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ند له 2004 تا 2022 هه‌ن.
له بڕگه‌ی دووه‌م له /خاڵی یه‌كه‌م/دا هاتووه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێ به هه‌نارده‌كردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و هاوئاهه‌نگی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و ناوه‌ند، په‌سند ده‌كرێن و له تۆماره‌كانی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ك كۆتا داهات هه‌ژمار ده‌كرێن.
له /خاڵی دووه‌م/ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات به‌پێی یاسای كارگێری دارایی، دیوانی چاودێریی عێراق به هاوئاهه‌نگی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم، وردبینی له داهات ده‌كه‌ن.
له/خاڵی سێیه‌م/دا حكوومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند ده‌بێ به ناردنی مانگانه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
ماده‌ی 14 تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی داهاتی فرۆشی نه‌وتی كوردستان/به‌رهه‌مه‌كانیان به‌بێ لێبڕین، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاته‌كه‌ی ته‌نیا له ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌غدا مافی وردبینیكردن له هه‌ژماره بانكییه‌كه هه‌یه.
قه‌باره‌ی بودجه 199 ترلیۆن و 22 ملیار و 11 ملیۆن و 663 هه‌زاره، پشكی هه‌رێمی كوردستان به 12.67% دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌كان به‌ته‌واوی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، 18 ترلیۆن و 310 ملیار دیناره، مانگانه یه‌ك ترلیۆن و 257 ملیار دیناره.