زۆنگاوه‌كانی عێراق به‌هۆی گرنگییه‌وه ناوی خراوه‌ته ناو لیستی په‌روه‌رده و فێركردن و فه‌رهه‌نگی جیهان وه‌ك یه‌كێك له شوێنه‌واره گرنگه‌كان كه به درێژایی مێژوو وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان زینده‌وه‌ری ئاوییشه كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری جیهان قڕبوون، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ئێسته به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، سه‌ره‌ڕای وشكه‌ساڵی و كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات، هاوكات هاتنی ئاوی سوێری ده‌ریا بۆ نێو زۆنگاوه‌كان و نه‌مانی ئاوی شیرین له ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به سه‌دان جۆری ماسی و گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان به‌هۆی سوێری ئاوه‌وه له‌ناو بچن، چونكه ئه‌و گیانه‌وه‌رانه به جۆرێك ژیاون كه ته‌نیا له نێو ئاوی شیریندا ده‌توانن بمێننه‌وه.
پێشتر جۆره‌كانی ماسی وه‌ك بونی و سمتی كه باشترین و به‌ناوبانگترین جۆری ماسی بوون، ئێسته هیچیان بوونیان نه‌ماوه
خه‌میس عادل ماسیگرێك له‌ناوچه‌ی خوره‌ی پارێزگه‌ی به‌سڕه كه به‌شێك له زۆنگاوه‌كانی تێدایه له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" گوتی، ئێسته ئاوی شیرین له زۆنگاوه‌كان به‌ره‌و ته‌واوبوون و كۆتاییهاتنی ده‌چێت، به‌وهۆیه‌وه سه‌دان جۆری ماسی بوونیان نه‌ماوه و له‌ناوچوون، چونكه به‌رده‌وام ڕێژه‌ی ئاوی سوێر له زۆنگاوه‌كه زیاتر و زۆرتر ده‌بێت، هاوكات ڕێژه‌ی گه‌یشتنی ئاوی شیرینیش بۆ زۆنگاوه‌كان كه‌متر و كه‌متر ده‌بێته‌وه.
زیاتر گوتی، پێشتر جۆره‌كانی ماسی وه‌ك بونی و سمتی كه باشترین و به‌ناوبانگترین جۆری ماسی بوون، ئێسته هیچیان بوونیان نه‌ماوه و هه‌رچه‌ندیش هه‌وڵی ڕاوكردن بده‌یت، هیچ كاتێك ئه‌و جۆره ماسیانه‌ت بۆ ڕاوناكرێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بوونیان نه‌ماوه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان، بگره جۆره‌ها ڕووه‌ك و گژووگیایش كه له ناوچه‌كه به به‌رده‌وامی ڕوواون و خۆڕسكانه گه‌شه‌یان كردووه، ئاوی سوێر له‌ناوی بردوون و قه‌ڵاچۆی كردوون.
پێشتر زۆنگاوه‌كانی عێراق پێی ده‌گوتر "به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن" و به درێژایی مێژوو یه‌كێك بووه له ناوچه هه‌ره به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌یشی سه‌رنجی هه‌موو جیهانی ڕاكێشاوه، چونكه خانووه‌كانیان له‌سه‌ر به‌له‌می له‌دار دروستكراو و له‌سه‌ر ڕووی ئاو دروست ده‌كرد، بۆیه ساڵانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری گه‌شتیار ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه له ناوچه به پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی، چه‌ندان شارستانی گه‌وره له ناوچه‌كه سه‌ریاهه‌ڵداوه و سه‌دان و هه‌زاران ساڵ ماونه‌ته‌وه، كه‌چی ئێسته خێر و به‌ره‌كه‌ت له‌و ناوچه‌یه بوونی نه‌ماوه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رده‌وام هه‌ژارتر و برسی تر ده‌بن.
ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه جووتیاران‌و ماسیگران و دروستكه‌رانی به‌له‌می دارین له زۆنگاوه‌كانی عێراق بێكار ماونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان هه‌وڵی كۆچكردن به‌ره‌و شاره گه‌وره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق به تایبه‌تی ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یش تا مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو زیاتر له 62 هه‌زار هاووڵاتی نیشته‌جێی زۆنگاوه‌كان، زێدی خۆیان جێهێشتووه و به‌ره‌و شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق كۆچیان كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه وشكه‌ساڵی و گۆڕانكاری گه‌وره به ئاراسته‌ی داڕمانی ژینگه‌ی زۆنگاوه‌كان ده‌ستی پێكردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش دۆخی ناوچه‌كه خراپتر و خراپتر ده‌بێت.
به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و چاره‌نووسه شوومه‌ی كه چاوه‌ڕوانی زۆنگاوه‌كان ده‌كات باس له هۆكاره‌كان ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هۆكار له پشتی ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌ن كه ڕووی له زۆنگاوه‌كان كردووه، به‌ڵام دیارترینیان دروستكردنی ده‌یان به‌نداوه له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی كه ده‌ڕژێنه نێو خاكی عێراقه‌وه، جیا له‌وه‌یش له ناوخۆی عێراقیش سیاسه‌تێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنی ئاوی شیرین وه‌ك سامانێكی نیشتمانی بوونی نییه و ئه‌و بواره په‌راوێزخراوه، به‌وهۆیه‌وه حاڵی ناوچه‌كه نزیكبووه‌ته‌وه له كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی.